لەدواى هەوڵى كودەتاكەى (2016) توركيا سياسەتى دەرەوە دەگۆڕێت شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لە دواى هەوڵى كودەتاكەى (15)ى تەمووزى (2016) لە لايەن گرووپێكى دياريكراو لە سوپا سياسەتى دەرەوەى توركيا و بەهێزكردنى ئاسايشى دەرەكى رەهەندێكى نوێى وەرگرت.

شەوى (15) تەمووزى (2016) گرووپێكى دياريكراوى ناو سوپاى توركيا كە پاشان بە لايەنگرى بۆ رێكخستنەگانى (گولەن) تۆمەتباركران، هەوڵى كودەتايەكى سەربازييان دا، هەرزوو لەدواى دەستپێكردنى هەوڵەكان لە زۆربەى شار و ويلايەتەكان كودەتا چييەكان ناچاربوون ئۆتۆمبێلە سەربازييەكانيان بكێشنەوە، ئەوەش بووە هۆى شكستهێنانى ئەو كودەتايە.
لەدواى ئەو هەوڵەى كودەتا لەسەر ئاستى ناوخۆيى و دەرەكى توركيا چەند گۆڕانكارييەكى ناوخۆيى و دەركى بەخۆيەوە بينى، ديارترينيان راپرسى (2017) و گۆڕانكارى لە سيستەمى پەرلەمانى بۆ سيستەمى سەرۆكايەتى، رۆڵى ناوچەيى لە سووريا و ليبيا و رۆژهەڵاتى دەرياى سپى بوو.

هێزى نەرم رۆڵى گەورەى بە سياسەتى دەرەوەى توركيا بەخشى 


لە ماوەى دەسەڵاتى حكومەتى پارتى دادوگەشەپێدان لە (2002) رووبەرووى چەندين ئاڵەنگەرى ناوچەيى و جيهانى رووبەڕووى توركيا بۆوە بۆ گۆڕينكارى لە سياسەتى دەرەوەى توركيا، بەڵام دواى هەوڵى كودەتا شكستخواردووەكە، سياسەتى دەرەوە لە رێگەى گەشەكردنى رەهەندى نەتەوەيى بە ئاڕاستەى سەربەخۆيى نيشتيمانى هەنگاوى هاوێشت.

شواى نيلهان، ئاڵچيكالين، لێكۆڵەرى تورك دەڵێت، شەوى كودەتاكە تاقيكردنەوەيەكى گرنگ بوو لە پەيوەندى دوولايەنە و فرەيى لايەنەكان.

رووسيا و بەريتانيا و جۆرجيا دەستبەجێ هەڵوێستى خۆيان بەرانبەر بەو كودەتايە راگەياند و پاڵپشتى حكومەتى توركيايان، بەڵام ئەمەريكا و يەكێتى ئەوروپا لێدوانەكانيان ناڕوون بوو، كاردانەوەكانى هاوپەيمانى ناتۆ دواكەوت، ئەوەش بووە قووڵكردنەوەى كێشەى متمانە لە پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و ناتۆ.
ئەو لێكۆڵەرە توركە لە گۆڤارى كريتر دەڵێت، ئەو پاڵپشتييە كراوەى ئەمەريكا پێشكەشى يەكينەكانى پاراستنى گەل لە سووريا لە قۆناغە يەك لە دواى يەكەكان و هەڵوێستى نەرێنيان سەبارەت بە رادەستكردنەوەى فەتحوڵا گولەن  رۆڵى  گەورەى لە گۆڕينى سياسەتى دەرەوى توركيا و دروستكردنى هاوئاهەنگى نوێ و كارا لەگەڵ ئەمەريكا هەبوو.

فرەيى لە هەماهەنگى ناوچەيى 

لە قۆناغى دواى (2016) پڕۆسەى پێكهێنانى هاوئاهەنگى نوێ و كارا لە فرەكردنى هاوئاهەنگييە ناوچييەكانى توركيا جێگر بوو.
لە يەكەم هەنگاوى دواى هەوڵى كودەتاكەى مانگى تەمووز توركيا رێكارە ياساييەكانى بۆ بوون بە ئەندامى چاودێر لە رێكخراوى شەنگەهاى دەستى پێكرد، لەگەڵ وڵاتانى ئەندام لە رێكخراوە دەستى بە هەماهەنگى نوێ لە بوارە جۆراوجۆرەكان كرد، ديارتريان بوارى ئاسايش و بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر و بازرگانى مادەى هۆشبەر و بوارى تواناى رێكخراو بوو، جگە لەو بوارانەش پەرەى بە بوارى ئابوورى كلتوورى دا. 
گرنگترين هاوئاهەنگى توركيا لەدواى ساڵى (2016) بەهێزكردنى پەيكەرى ئەنجوومەنى وڵاتانى تورك زمان بوو، كە لە (2021) ناوەكەى گۆڕا، ئەو پڕۆسە پێشنيارى يەكتركامڵكردن و فراوانكردنى هاوكارى نێوان وڵاتانى ئەندامى ئەو رێكخراوە بوو لە زۆربەى بوارەكان، كە ديارترينيان بوارى وزە و گواستنەوە و ئابوورى كلتوورى بوو. 

لەدواى كودەتا ئەردۆغان پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى تر فراوان كرد

هەروەها توركيا پەرەى بە پەيوەندييە تاكى و نەرمەكانى لەگەڵ رووسيا و ليبيا و ئێران دا، ئەو هاوئاهەنگييە نوێيانە لە چوارچێوەى گەڕان بەدواى سەربەخۆيى بوو لە سياسەتى دەرەوە لەدواى هەوڵى كودەتاكە، وا سەيرى ئەو پەيوەندييانە ناكرێت كە جێگرەوەى پەيوەنديى هاوپەيمانين كە تاقيكراينەوە، بەڵكوو تەواوكەر و هاوتەريبن.
بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر
لەدواى هەوڵى كودەتاكە كارى لەپێشينەى توركيا پاكردنەوەى دامەزراوەكانى وڵات بوو لە لايەنگرانى گولەن، كە ئەوە رۆڵى هەبوو لە گۆڕينى بۆ رەهەندى ئاسايش لە سياسەتى دەرەوە، بەرەنگاربوونەوەى گولەن لە دەرەوە و ناوە دەستى پێكرد.
بووژانەوەى خێرايى سوپا و دەمازراوە ئەمنييەكانى دواى كودەتاكە و جێبەجێكردنى ئۆپراسيۆنى قەڵغانى فوڕات لە مانگى ئابى (2016) پەيامێك بوو بۆ جيهان، ئاسايش كارى لە پێشينەى سياسەتى سەربەخۆى دەرەوەمانە.
هەروەها لەدواى ئەو هەوڵەى كودەتا دەزگاى هەواڵگرى بە هاوكارى لەگەڵ سوپا چالاك بوو، لە جێبەجێكردنى چالاكييەكان لە دەرەوەى سنوورى توركيا.

پيشەسازى بەرگرى ئامرازێك لە سياسەتى دەرەوە
گرنگترين رەگەزەكانى سياسەتى سەربەخۆى دەرەوەى توركيا لەدواى ئەو كودەتايە پيشەسازى بەرگرى بوو، كە دواى چەند ساڵێك  ژێرخانى بۆ دروستكرا.
لە توركيا فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى جۆرى عەنقا و بەيرەكدار تى بى 2 و ئەكسونگۆر و ئاكنجى دەركەوتن، هەروەك كار لەسەر پەپێدانى فڕۆكەى جەنگى ناوخۆيى و فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى جۆرى قزل ئيلما كرا، هەروەك بووە يەكێك لەو دە وڵاتەى كە ديزاين و پيشەسازى چەك و كەشتى تايبەتى جەنگى هەيە.

ئەو نووسەرە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، پيشەسازى بەرگرى ناوخۆيى لە سياسەتى سەربەخۆى دەرەوەى توركيا بووە رەگەزێكى بەهێز بۆ هێزى نەرم لە توركيا

فرەيى لە هێزى رەق و نەرم لە سياسەتى دەرەوە

لەدواى هەوڵى كودەتاكە لە ميانەى فەريى رەگەزەكانى هێزى نەرم و رەق لە مامەڵەكردنى لەگەڵ پرسە ناوچەيى و جيهانييەكان و تواناى سەربەخۆى و بەهێزكردنى دامەزراوەكانى توركيا زياتر كارابوو.
لە (2020) خەليفە حەفتەر لە ليبيا دواى گەمارۆى سەر تەرابلوس، هەوڵى دا كۆنتڕۆلى پايتەخت بكات، بەڵام بەهۆى پاڵپشتى توركيا بۆ حكومەتى نيشتيمانى كە لايەن نەتەوە يەكگرتووەكان دانى پێندرابوو، بەهۆى رێككەوتنى ئەمنى نێوان ئەنقەرە و تەرابلوس، ئەو هێرشانە شكستيان هێنا، هاوسەنگى هێز لە ليبيا گۆڕا.

هەوڵى كودەتا ناكۆكى توركيا و ناتۆى قووڵتر كردەوە

هەروەك رۆڵى نێوەنگيرى كارا  لەگەڵ رەگەزەكانى هێزى نەرم، واى كرد رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لەدواى سەردانەكانى بۆ بۆسنە و هێرسك و سڕبيا و كرواتيا لە ساڵى رابردوو رۆڵى كاراى لە كەمكردنەوەى ئاڵۆزييەكانى بەڵقان هەبێت. 

ديپلۆماسيەتى سەرۆكى توركيا

گۆڕينى سيستەمى پەرلەمانى بۆ سەرۆكايەتى لەدواى هەوڵى كودەتاكەى ئامرازێكى خێرا و كارا بوو بۆ دروستكردنى بڕيار لە هەموو بوارەكان، ئەنجامى سرووشتى سبستەمى سەرۆكايەتى و تايبەتى سەركرايەتى ئەردۆغان ديپلۆماسيەتەكەى بەشێك بوو لە سياسەتى سەربەخۆى دەرەوە.

رێككەوتنى دانەوێڵە لەدواى جەنگى ئۆكراينا رووسيا باشترين نموونەيە، كە ئەردۆغان قووڵى كردەوە، كە تا ئێستا رۆڵى سەرەكى و گرنگى لە پاراستنى ئەو رێككەوتنە هەبووە، كە كاريگەرى لەسەر ژيانى مليۆنان كەس لە كيشوەرى ئەفراقيا هەيە، ئەوە جگە لەوەى نوێنەرايەتى رێككەوتنێكى ئەمنى لايەنە شەڕەكەرەكان دەكات.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین