عێراق هەوڵی ئازادكردنی ژنە لێكۆڵەرێكی ئیسرائیلی دەدات
نوچە نێت
شەممە (24/ ئایار/ 2025) ماڵپەڕی (عەرەبیە سكای نیوز) بڵاوی كردەوە، چەند بەرپرسێكی باڵای عێراق بە فرانس پرێسیان راگەیاندووە، عێراق لە هەوڵدایە لەبەرانبەر ئازادكردنی بەندكراوێكی ئێرانی كە لە عێراق زیندانییە بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتیەكی ئەمەریكی ئەلیزابیس تروسكۆڤ ئازاد بكەن.
لە لایەكی دیكەوە ماڵپەڕی ئیسرائیل ئۆف تایمز بڵاوی كردەوە، دانوستاندنەكان لەنێوان عێراق و ئەمەریكا لە لایەك و ئیسرائیل وڵاتانی دیكە لە لایەكی بۆ ئازادكردنی ئەو رفێندراوە هەیە.
بەرپرسێكی ئیسرائیلی بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندووە، ئیسرائیل داوای هاوكاری لە ئەمەریكا و وڵاتانی دیكە كردووە، ئەوەش ئاماژە بۆ نێوەنگیری لەپێناو ئازادكردنی ئەو رفێندراوە، پێشتریش سەرچاوەیەك رایگەیاندبوو، كە بەرەوپێشچوونی نوێ لەو دۆسیە هەیە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوە دانوستاندنەكان یەكەمجار لەنێوان بەرپرسانی ئەمەریكی و عێراقی و نوێنەرانی لایەنی رفێنەرە، سەرەتا داوای (500) ملیۆن دۆلاریان كردووە، دواتریش ئەو بڕە بۆ (200) ملیۆن دابەزێندراوە.
بەرپرسێكی ئەمنی عێراقیش بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە، ئەو كارە پەیوەستە بە رەزامەندی ئەمەریكی بەرانبەر ئازادكردنی ئەو بەندكراوە ئێرانیەی كە تۆمەتبارە بە كوشتنی ئەمەریكییە لە بەغدا، كە رووداوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ (2023).
ئەو سێ بەرپرسە عێراقیە لەبەر هەستیاری ئەو دۆسیە ئامادەنەبوون ناوەكانیان ئاشكرا بكرێت، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە تاوەكوو ئێستا واشنتن رەزامەندی نەداوە، كە ئەوەش مەرجێكی بنەڕەتییە بۆ تەواوكردنی ئەو رێككەوتنە.
بەگوتەی یەكێك لەو كەسانە تاوەكوو ئێستا ئەمەریكییەكان رەزامەندیان لەسەر ئازادكردنی ئەو تۆمەتبارە ئێرانییە نەداوە.
سەبارەت بە چارەنووسی تروسكۆڤ كە بە پاسەپۆرتی رووسی لەچوارچێوەی ئامادەكاری تێزی دكتۆرا لە زانكۆی برینستۆن هاتۆتە عێراق، كە یەكەم جاریشی نەبووە، سەرچاوەكان بەدووری نازانن گوازرابێتەوە بۆ ناو خاكی ئێران.
بەگوتەی چەند سەرچاوەیەكی دیكەش تاوەكوو ئێستا هیچ بەرو پێشچوونێك لەو دۆسیە نییە.
لە مانگی نیسانی (2023) سەرچاوەكانی هەواڵ رفاندنی ئەو لێكۆڵە ئیسرائیلیەیان لە لایەن كەتائیبی حزبوڵا بڵاوكردەوە، پاشان دوای سێ مانگ لە رفاندنەكەی لە مانگی تەمووز (2023) نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئەو رفێندراوە ئاماژە بەوە دەكات، ئەليزابيس تسروكۆڤ كە ماوەی چەند مانگێكە لە لای كتائبی حزبوڵای عێراقی بارمتەیە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment