ئەمەریکا زانیاریی نوێ لەسەر ڕفێندراوێکی ئیسرائیلی بڵاودەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "هەموو جۆرە دەنگۆ و باسێك سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانیانی ئێرانی بەرامبەر ئیسرائیل ڕەتدەکەینەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە".

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، "هەموو دەنگۆیەکان سەبارەت بە گۆڕینەوەی هەر دیلێکی ئیسرائیلی بەرامبەر بە ئێرانی ڕەتدەکەینەوە، ئامانجێکی لەم شێوەیە بوونی نییە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، "بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەینەوە ڕێککەوتنێکی فراوانتر لەگەڵ زیندانیانی ئێرانی هەبێت دەربارەی ئەم پرسە".

جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرەتای ئەم هەفتەیە چەندین سەرچاوەی جیاواز باسیان لەوە کردبوو، "دانوستاندنەكان لەنێوان عێراق و ئەمەریكا لە لایەك و ئیسرائیل وڵاتانی دیكە لە لایەكی بۆ ئازادكردنی رفێندراوانی ئیسرائیلی بەرامبەر بە ڕفێندراوانی ئێرانی هەیە".

چەند بەرپرسێكی باڵای عێراقیش ڕایانگەیاندوو، "عێراق لە هەوڵدایە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەیەکی ئیسرائیلی – ڕووسی بەرامبەر بە بارمتەیەکی ئێرانی،  لە بەرامبەر ئازادكردنی بەندكراوێكی ئێرانی كە لە عێراق لە زینداندایە بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتیەكی ئەمەریكی، هاوكات لەبەرامبەردا بارمتەی ئیسرائیلی - رووسی ئەلیزابیس تروسكۆڤ ئازاد بكات، ئەلیزابیس تروسكۆڤ، لێكۆڵەرێکئ ئیسرائیلی ــ رووسییە كە ماوەی زیاتر لە دووساڵە لە عێراق ڕفێندرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین