دایکی سێ منداڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللە هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی دهۆک دایکی سێ منداڵ، بە دەستڕێژی گوللە کوژرا. تا ئێستا پۆلیسی دهۆک زانیاری لەم بارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.

کاتژمێر هەشتی شەوی رابردوو( نۆزدە/تەموز/2023) لە گەڕەکی زانکۆی شاری دهۆک، ژنێک درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

بە پێی زانیارییەکان، ژنەکە تەمەنی 30 ساڵە، دایکی سێ منداڵە و لە مارکێتێک کاری کردووە. خەڵکی شاری دهۆکە، شەوی رابردوو کاتژمێر هەشت دەستڕێژی گوللەی لێکراوە. لە ئەنجامدا گیانی لە دەستداوەو ئێستا تەرمەکەی لە دادپزیشکی دهۆکە. تا ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین