ژنێک بە برینداری دەدۆزرێتەوە هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

هاوسەرەکەی بە برینداری دەیدۆزێتەوە، بەڵام دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات.

ئەمڕۆ سێ شەممە(هەشت/ئاب/2023) ژنێکی تەمەن 23ساڵ، چەقۆیەک لە سینگی دراوەو شوێنی سوتاوی بە دەست و قاچییەوە هەیە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لە دەست دەدات.

بە پێی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ژنەکە دانیشتووی گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانییە، کاتێک هاوسەرەکەی دەڕواتەوە ماڵ لە پشت ماڵیان بە برینداری دەیدۆزێتەوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند " ژنەکە دایکی سێ منداڵە. کاتێک دۆزیویانەتەوە جێگەی چەقۆیەک بە سنگییەوە بووە و دەست و پێیەکانیشی نیشانەی سووتاوییان پێوە بووە، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیارنییە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین