بانكی ناوەندی عێراق سەرنجی خۆی لەسەر سزاكانی ئەمریكا دەخاتەڕوو
نوچهنێت
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 19ی تەمووزی 2023 رۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵی ئەمریكی ئاشكرای كرد، 14 بانكی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە سزادراون، چونكە گومان دەكرێت لە تاوانی سپیكردنەوەی پارە و حەواڵەكردنی بۆ لایەنی سزادراو بەشدار بن.
بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، هۆكاری بەهێزیان هەیە بۆ گومانكردن لە پرۆسەی دارایی لەو بانكانە و كاركردنیان بۆ ئەو كەسانەی كە لە لیستی سزادانەكانی ئەمریكادان.
بەرپرسەكە روونتر دەڵێ، "مەترسی سەرەكی لە سزاكان لە عێراق بە دڵنیاییەوە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە". بەرپرسانی ئەمریكا بۆ رۆژنامەكە دووپاتیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەم سزایانە هیچ كاریگەرییەكیان بۆ ئابووری عێراق نییە، چونكە ئەو 14 بانكە بنەمای داراییان تەنیا 1.29% دارایی عێراق پێكدەهێنن.
لەسەر هەمان بابەت بانكی ناوەندی ئەمڕۆ راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دووپاتی كردووەتەوە، ئەو سزایانە كاریگەریان بۆ بەهای دینار بەرانبەر دۆلار و حەواڵەكردنی دۆلار بۆ دەرەوە نابێت، چونكە ئەو رێكارییانەی دەرهەق بەو بانكانە كراون، بۆ ساڵی 2022 دەگەڕێنەوە بەر لەوەی سەكۆی ئەلیكترۆنی دابنرێت.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو 2022 ئەمریكا كۆمەڵێك رێكاری نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە عێراق گرتەبەر، بە گومانی ئەوەی لە عێراقەوە دۆلار بۆ ئێران و سووریا دەچێت كە هەر دوو وڵات لەلایەن ئەمریكاوە سزادراون و نابێت دەستیان بە دۆلار بگات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment