خانمە پزیشکێک دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سزای هەشت مانگ زیندانی بەسەر خانمە پزیشکێک دا سەپاند.

بەیان ساڵحیان، خانمە پزیشکێکی خەڵکی شاری سەقز لە کوردستانی رۆژهەڵات، بە بیانووی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا، سزای هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بەیان ساڵحیان، تەمەنی ٤٠ ساڵ و پزیشکی پسپۆڕی هەناوە، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا، سزای هەشت مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ئەو خانمە پزیشکە ساڵی رابردوو، لە گەڵ دوو لە خانمە پزیشکەکانی هاوکاری دەستبەسەرکراوە. ئەمجارە دوو هەڵبژاردە خراوەتە بەردەستی یان سزای هەشت مانگ زیندانیکردن یان سزای پێبژاردن بە بڕی ٢٠ ملیۆن تمەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین