ئەو پیاوە دەستگیرکرا کە هاوسەرەکەی خۆی سوتاند
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە(20/شوبات/2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە شەوی رابردوو ژنەکەی خۆی سوتاندبوو.
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو بنکه‌ی پۆلیسی کوردسات ئاگادارکرایه‌وه، له‌بونی ڕوداوی سوتانی ژنێک، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی کوردسات گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌که‌و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌که بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌رکه‌وت که ڕێژه‌ی سوتانی جه‌سته‌ی ژنه‌که 75%، هه‌روه‌ها دوای وه‌رگرتنی وته له‌ژنه‌که، ده‌رکه‌وت که هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ناوی (هـ، ڕ، ح) له‌دایکبوی 1997 له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا کردوه‌و سوتاندویه‌تی‌و دواتر هه‌ڵاتوه به‌ره‌و سنور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبون‌و خۆحه‌شاردان".
بەپێی راگەیێندراوەکە، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش‌و بنکه‌کانی ڕاسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبار، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێزیان توانرا له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێردا تۆمه‌تباره‌که بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربکرێت.له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماددەکانی 406، 31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment