کچێکی 20 ساڵ خۆی کوشت هەواڵ

نوچەنێت-تایبەت

هەواڵی بڵاوبوونەوەی خۆکوشتنی کچێكی 20 ساڵان بڵاوبووەوە. هاوڕێیەکی کچەکە دەڵێت: هێشتا زووە بڵێین هۆکاری مردنەکەی چییە ئایا بە راستی خۆی کوشتووە؟

رۆژی رابردوو(9/نیسان/2022 ) کچێکی تەمەن 20ساڵ، لە گوندێکی سنوری قەزای قەڵادزێ خۆی دەکوژێت، تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی بڵاونەکراوەتەوە. پۆلیس رایگەیاندووە: کە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

کچەکە ناوی(ک،ح) کچی ماڵە، هاوڕێیەکی ئەم کچە دەڵێت: تا ئێستا پۆلیس ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە کە خۆی خۆی کوشتووە، بۆیە جارێ دەبێ چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی پۆلیس بین.

لە ماوەی ٤مانگی سەرەتای ساڵی 2022 زیاتر لە 20 ئافرەت کوژراون یان خۆیان کوشتووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی چالاکانی ئەم بوارە داوادەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم کوشتارە رابگرێت و تاوانباران سزابدرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین