پەيوەندييەكانى ئەمەريكا و توركيا دەچێتە قۆناغێكى تازە
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها
سێ بەرپرسى توركيا رايانگەياند، لەدواى حەوت ساڵ توركيا و ئەمەريكا گەورەترين مانۆڕى هاوبەشى سەربازييان ئەنجام دا، ئەوەش ئاماژەيە بۆ باشتر بوونى پەيوەندييەكان و هەوڵەكانى رەجەب تەيب ئەردۆغان لە مانگى رابردوو بۆ كۆبوونەوەى لەگەڵ جۆ بايدن لە مانگى داهاتوو.
سێ بەرپرسى توركيا بە ئاژانسى بلۆمبێرگيان راگەياندووە، بەو مەرجەى ناسنامەيان ئاشكرا نەكرێت، مەشقە سەربازييەكانى هەفتەى رابردوو لە پاڵ سەردانى شاندێكى كۆنگرێسى ئەمەريكى لە (كۆمارييەكان و ديموكراتەكان) دەردى دەخات هەردوولا هەوڵدەدەن هاوپەيمانييە درێژخانەكانى نێوانيان بونياد بنێنەوە.
ئەو بەرپرسانە راشيانگەياندووە، توركيا هەوڵدەدات لە بەراوێزى لووتكەى كۆمەڵەى (20) لە نيودهلى كۆبوونەوەى نێوان ئەردۆغان و بايدن رێكبخات.
ئەو بەرپرسانەى توركيا باس لەوەش دەكەن، ئەنقەرە بە بايەخەوە سەيرى ئەو مانۆڕە سەربازييە هاوبەشەى نێوان توركيا و ئەمەريكا، پێيان وايە ئەو داننانى واشنتن بە وڵاتەكەيان وەك هاوپەيمانێكى لە ناو ناتۆ، كە ماوەى چەند ساڵێكە ململانێى تونديانە.
مانگى رابردوو ئەردۆغان دەستبەردارى رێگريى لە وەرگرتنى سويد لە ناتۆ بوو، كە ماوەى ساڵێك زياتر بوو رێگەى نەدەدا، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ باشتركردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا و ئاسانكارى بۆ كڕينى فڕۆكەى (ئێف 16)ى ئەمەريكى.
هەفتەى رابردوو لەو مانۆڕە فڕۆكەڵهەڵگرى (يوئێس ئێس جيراڵد ئار فۆرد)ى ئەمەريكى كە گەورەترين بارهەڵگرى فڕۆكەيە كە ناراوەكانى ئەنتاڵياى توركيا تێپەڕى.
بەرپرسانى توركيا دەڵێن، “مەشقە دەريايى و جەنگييە هاوبەشكان فڕۆكەى (ئێف 16و ئێف 18)ى ئەمەريكا بەشداريان كرد، ئەوەش لەدواى ساڵى (2016) كە لەدواى دواى كودەتا شكستخواردووەكە پەيوەندييەكانى نێوانيان بۆ نزمترين ئاست دابەزى بوو، بە گەورەترين مانۆڕى هاوبەش دادەندرێت.”
لە ماوەى رابردوو بەرپرسانى ئەمەريكا بانگهێشتى سەلجوق بەيرەقداريان كرد، كە سەركردايەتى پەرەپێدانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بۆ هەڵگرى فڕۆكە دەكات.
لە هەمان كاتيشدا شاندێكى كۆنگرێسى ئەمەريكا هەينى رابردوو كە پێكهاتبوو جۆ ويلسۆن، لە كارۆليناى باشوور و دين ڤيليبس لە مينيستوتا، ڤيكتۆريا سباتريز لە ئينديانا سەردانى توركيا كرد و چەند گفتوگۆيەكيان ئەنجام دا.
لە (2017) توركيا سيستەمى بەرگرى مووشەكى (ئێس 400)ى رووسى كڕى، بەو هۆيەوە ئەمەريكا سزاى توركياى داو لە پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35)ى سەر بە كۆمپانيا لۆكهيد ماترتنى دوورخستەوە، هەر ئەوەش بووە هۆى ئەوەى ئەنتقەرە بايەخى گەورە بە فڕۆكەى (ئێف 16) بدات.
سەرچاوە: خەليج جەديد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment