تورکیا هەوڵى کردنەوەى ڕێگەى گواستنەوەى دانەوێڵە دەدات و ئەمەریکاش پشتیوانى دەکات
ئا: دونیا ئەحمەد نوچەنێت
هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا دوێنێ گەیشتە مۆسکۆ، ڕۆژى هەینى (یەکى/ئەیلوول/2023) سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا لهگۆنگرهیهكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "متمانه‌ى ته‌واومان به سیاسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هه‌یه و ئه‌م هەنگاوەى به‌رز ده‌نرخێنین."
ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن) تورک بڵاویکردەوە، دواى كۆبوونه‌وه‌ى لەگەڵ هاکان فیدان، سێرگى لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند، "گفتوگۆمان لەبارەى چەند پرسێکى پەیوەست ناوچه‌كه كرد، به‌تایبه‌ت دواین پێشهاته‌كانى ئاسایى بوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى سووریا و توركیا، چونكه ده‌بێت هه‌نگاوى زیاتر بنرێت بۆ نزیك بوونه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت دووباره په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان دروستبكرێته‌وه."
ئەمەریکا: پێشوازى له هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى توركیا ده‌كه‌ین بۆ رازیکردنى رووسیا
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وەشكرد، "ئێمه هه‌موو هه‌نگاوێكى سیاسه‌تى توركیا به‌رز ده‌نرخێنین، ئێمه ئاماده‌ین بۆ دابینكردنى زیاترى غاز بۆ توركیا هه‌ربۆیه‌ش ده‌مانه‌وێت ده‌ستبكه‌ین به دروستكردنى ناوه‌ندێكى غاز له‌و وڵاته."
یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانى کۆبوونەوەى وەزیرانى دەرەوەى هەردوو وڵات ڕێككه‌وتنى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه بوو، تورکیا هەوڵدەدات ئەم ڕێککەوتنە دووبارە بکەوێتە بوارى جێبەجێکردن لەپێناو هەناردەکردنەوەى دانەوێڵە.
فیدان پێشتر جه‌ختى لهوهكردبووەوە، "ڕووسیا و توركیا مێژوویه‌كى كۆنیان له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیهكاندا هه‌یه و پەیوەندییەکى باشیان هەیە، لەسەر دەریاى ڕەش و چەندین بابەتى تایبەت بە ناوچەکە گفتوگۆى تەواو دەکەین، هەروەها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌وڵى زۆر جددى ده‌ده‌ات بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ئه‌م ڕێككه‌وتنه جێبەجێ بکرێ، ئێمەش هه‌وڵى زیاتر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشتر له‌داواكارییه‌كانى رووسیا تێبگه‌ین و جێبه‌جێى بكه‌ین، بۆیە له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى رووسیاش كۆده‌بینه‌وه، چونكه ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌م بۆ ئاسایشى جیهان هه‌م بۆ سه‌قامگیریى ده‌ریاى ڕه‌ش گرینگه."
سەبارەت بە هەڵوێستى ئەمەریکا بەرامبەر وەزیرانى دەرەوەى ڕووسیا و تورکیا ماڵپه‌ڕى (سى ئێن ئێن) بڵاویكرده‌وه، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا دواى کۆبوونەوەکەى وەزیرانى دەرەوەى ڕووسیا و تورکیا ڕایگەیاند، "زۆر سوپاسى توركیا ده‌كه‌ین وه‌ك هاوپه‌یمانێكى ناتۆ بۆ هه‌وڵه دیپلۆماسى و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانیان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه له ده‌ریاى ڕه‌ش، توركیا ده‌ستیكردووه به ئۆپه‌راسیۆنێكى زۆر جددى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته."
ماتیۆ میلەر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به دواین پێشهاته‌كانى ڕێره‌وه‌ى دانه‌وێڵه رایگه‌یاند، "ئێمه ئاگادارى هه‌وڵه‌كانى توركیاین، هه‌روه‌ها پێشوازى له هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى وڵاتان و توركیا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رووسیا رازیبكه‌ن بگه‌رێته‌وه نێو ڕێككه‌وتنى دانه‌وێڵه له ده‌ریاى ڕه‌ش، ستایشى هەنگاوەکانى تورکیا دەکەین."
فیدان: هه‌وڵى دەدەین باشتر له‌داواكارییه‌كانى رووسیا تێبگه‌ین
دوێنى هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا كۆبوونه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن جارێكی‌تر ڕێككه‌وتنى ڕێره‌وه‌ى دانه‌وێڵه کارابکەنەوە، هه‌ر به‌و هۆیه‌شەوە ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵى رێگه‌یه‌كى جیاوازى ده‌دا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و توركیا بۆ گواستنه‌وه‌ى خۆراك له ئۆكرایناوە، وه‌ك جێگره‌وه‌ى رێگه‌ى ده‌ریاى ڕه‌ش، له‌دواى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى رووسیا له رێككه‌وتنى دانه‌وێڵه له‌گه‌ڵ ئۆكراینا‌و توركیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment