لە ماوەی پێنج رۆژ رووسیا چوار هێرش دەكاتە سەر كۆگاكانی ئۆكراینا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە ماوەی پێنج رۆژ رووسیا چوار جار بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە رووباری دانووب كۆگاكانی هەڵگرتنی دانەوێڵە و كەشتییە بارهەڵگرەكانی ئۆكراینای كردە كرد ئامانج، زیانێكی زۆر بە ئەو شوێنانە كەوتووە.

ئەمڕۆ هەینی (هەشت/ئەیلوول/2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە ئۆلیە كەبیر فەرمانڕەوای ناوچەی ئۆدیسیای ئۆكراینا رایگەیاند، ماوەی سێ كاتژمێر هێرش بۆ سەر ناوچەی ئیسماعیل لە باشووری وڵات بەردەوام بووە.

سەبارەت بە زیانەكانی ئەو بۆدروومانەش نووسینگەی داواكاری گشتی ئۆكرایناش رایگەیاند، دوو شوفێری بارهەڵگەرەكان برینداربوونەوە و زیانی زۆریش بەر كۆگان كەوتووە، سوپای ئۆكرایناش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كۆمپانیاكانی بواری كشتوكاڵ زیانیان بەركەوتووە.

لەو كاتەوەی رووسیا لە رێككەوتنی دانەوێڵە كشاوەتەوە، رووسیا هێرشەكانی بەسەر دانووب و دەریای رەش ئەو ناوچانەی ژێرخان و بەندەرەكانی بۆ هەڵگرتن و رەوانەكردنی دانەوێڵە بەكاردێت چڕ كردۆتەوە.

رووسیا هێرشەكانی بۆ سەر بەندەری سەرەكی ئۆكراینا دەست پێ كردووە، كە لە رێگەی ئاوەكانی رۆمانیا و بوڵگاریا و توركیا و بەرەو رۆژئاوا چڕۆكردۆتەوە.

لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ رووسیا لە رێككەوتنی دانەوێڵە كشایەوە ئۆكراینا یەكلانە دەستی بە رەوانەكردنی دانەوێلە بۆ وڵاتان كردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین