ئه‌ردۆغان: بەوردى چاودێریى دۆخى کەرکووک دەکەین
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (پێنجى/ئه‌یلوول/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا له لێدوانێكدا سەبارەت بە دۆخى ئەمنیى کەرکووک ڕایگەیاند، گرژییه‌كانى كه‌ركوك زۆر به‌وردى له‌لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ده‌زگاى هه‌واڵگریى وڵاته‌كه‌مان چاودێریى ده‌كه‌ین، (هاكان فیدان و ئیبراهیم كاڵن)ـم ڕاسپاردووە ئاگادارى رووداوه‌كان بن، له‌دواى گفتوگۆکردنم لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تاراده‌یه‌ك بارودۆخه‌كه ئارام بۆته‌وه.
سه‌رۆكى توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ماڵباتى بارزانى گفتوگۆمان کردووە، شاره‌كه ئارامه بۆیه پێویسته بۆئارامى شاره‌كه هه‌موو لایەن و پێکهاتەکان دووربكه‌ونه‌وه له‌هەر جۆرە گرژیى و کیشەیەک.
ئەردۆغان جەختيشى لەسەر ئەوە كردەوە، هه‌ر خۆپیشاندانێك ببێته هۆكارى تێكچوونى دۆخى كه‌ركووك، واته تێكدانى ئارامى هه‌موو عێراقه، هه‌ر له‌كۆنه‌وه كه‌ركووك زێدى توركمانانه، ئه‌م شارە هه‌موو پێکهاتەکان به‌ئارامى تێیدا ده‌ژین، بۆیه رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامى و یه‌كپارچه‌یى کەرکووک تێكبچێت.
دواى ئەوەى محەمەد شياعى سوودانى، بڕيارى دا بارگەكانى پارتى ديموكراتى كوردستان لە كەركووك رادەستى ئەو حزبە بكرێتەوە، لايەنگرانى شەحدى شەعبى دژ بەو بڕيارە رێگەى سەرەكى كەركووك ــ هەولێريان داخست، ئەوەش كێشەى بۆ هاتۆچۆى گەڕەكە كوردييەكان درووستكرد بوو، دواى ناڕەزايى كوردى ئەو شارە گرژى لەنێوان خۆپيشاندەران و كوردەكان درووسبوو، بەهۆيەوە چوار هاووڵاتى كورد شەهيد و چەندين هاووڵاتيش برينداربوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment