سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ سیستمى فیدراڵى لە عێراق به‌ ‏ته‌واوى جێگیر ببێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە وەزیرى دەرەوەى نەمسا کرد و ستایشى "پشتگیریى نه‌مسا له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى گه‌شتیى ‏ڕاسته‌وخۆى ئاسمانیى ڤیه‌ننا ـ هه‌ولێر، پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێز وه‌زیرى ‏ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرد."

به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (13/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و ‏شاندێكى یاوه‌رى كرد.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ جێگرانى سه‌رۆك و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى ‏په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ نه‌مسا ئاماده‌ى بوون، "په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى نایاسایى بۆ ئه‌ورووپا و دوایین ‏پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى"، تاوتوێ كران.‏

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و نەمسا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، وێراى ئاماژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى هه‌ردوولا، "‏ستایشى پشتگیریى نه‌مسا له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى گه‌شتیى ‏ڕاسته‌وخۆى ئاسمانیى ڤیه‌ننا ـ هه‌ولێر، پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێز وه‌زیرى ‏ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرد بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له‌ به‌غدا و ‏داواى كرد نوێنه‌رایه‌تییه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى ‏هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ نه‌مسا له‌ هه‌موو ‏بواره‌كاندا" دووپات كرده‌وه‌. ‏

ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ ڕایگەیاند،‌ "وڵاته‌كه‌ى به‌ ‏‏بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و كار بۆ ‏‏ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن نوێنه‌رایه‌تییه‌ك له‌ هه‌ولێر بكه‌نه‌وه‌"، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ ‏كرده‌وه‌ كه‌ ‏"كه‌رتى تایبه‌تى نه‌مسایى خوازیاره‌ وه‌به‌رهێنان له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان بكات. ‏له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ سه‌قامگیریى ‏سیاسى و ئه‌منى گرنگه‌ بۆ ‏ڕاكێشانى سه‌رمایه‌گوزاریى بیانى و ‏پێشكه‌وتنى ئابوورى. ده‌رباره‌ى كۆچى ‏نایاساییش، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌وه‌ كرده‌وه‌ ‏كه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆچى ‏ناسایى، ده‌بێ هه‌ماهه‌نگیى هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌نێوان ‏وڵاتانى ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه‌دا ‏هه‌بێت.‏"

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ ‏كه‌ "ده‌بێ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و سیستمى فیدراڵى به‌ ‏ته‌واوى جێگیر ببێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆیه‌كى بنیاتنه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ‏لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان، به‌ڕێوه‌ بچێت. هه‌روه‌ها ‏جه‌ختی له‌ په‌یوه‌ندیى دراوسێیه‌تیى باش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و پاراستنى ‏به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش كرده‌وه‌.‏"

هەروەها ئەوەش هاتووە، چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین