نـرخـی خـۆراك لـە جـیـهـانـدا بـەرزبـوویـەوە ئابووری جیهان
لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، پێوەری نرخی خۆراکی لەسەر ئاستی جیهاندا بەزرکردووتەوە، ئەو بەرزبوونەوەیە بەرزترین ئاستە کە بازاڕەکانی خۆراك بەخۆیەوە دەبینێت لە 2014ـدەوە.

نوچەنێت

ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی سەربە بەنەتەوە یەکگرتووەکان (فاو)، لە خستنەڕووی دواین ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی خۆراکی لە جیهاندا ڕاگەیاند. 

فاو ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەم بەرزبوونەوەیە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا بەردەوامەوە، لە دوای گۆڕانکارییە ژینگەییەکان، نرخی خۆراك لە ساڵی 2014ـدەوە، بەرزترین ئاستە کە پێوانەکانی نرخی خۆراك (تۆی بەرهەم، گۆشت و بابەتە شیریەمەنییەکان) بە خۆیەوە دەبینینێت. 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی فاو، ئەو پێوەرانەی کە نرخی خۆراك ئەژمار دەکەن، بۆ زیاتر لە 118.1 خاڵ بەرزبوونەتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە زۆربەی جۆرەکانی خۆراك دەگرێتەوە، لەوانە: (شەکر، گۆشت، بەرهەمە شیرییەکان، دانەوێڵە، زەیتی ڕووەکی). بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو، نرخی ئەو جۆرە خۆراکانە بە ڕێژەی 2% بەرزبوونەتەوە. 

هەروەها ڕێکخراوی فاو، ڕایگەیاند کە پێشبینیی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوو، پێوەری نرخی خۆراك ئاستێکی بەرزتر تۆمار بکات، جگە لەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بە ڕێژەی 2% بەرزبووەتەوە، بۆئەوەی بگات بە 2.765 میلیار تەن تۆی بەرهەم بەراورد بە، 2.761 میلیار تەن تۆی بەرهەم لە ساڵی 2020ـدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین