سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە رۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشەداری لە رێوڕەسیمی ساڵیادی رۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیادا كرد، كە به‌ “ڕۆژى يه‌كگرتنه‌وه”‌ ناسراوه.

ئێوارەی پێنجشەممە (پێنجی/تشرینی یەكەم/ 2023) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوره‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيادا كرد كه‌ به‌ “ڕۆژى يه‌كگرتنه‌وه" ناسراوه، كە له‌لايه‌ن كونسولخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه‌ له‌ هه‌ولێر، ساز كرا‌.

له‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى بيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سايه‌تى و ميوان له‌ پێكهاته‌ جياكانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ڕۆژى نيشتمانى له‌ ئه‌ڵمانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی بانگهێشتکردن و ده‌ستخۆشى له‌ ئاماده‌كاران و ستافى كونسولخانه‌ى ئه‌لمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕێكخستنى چالاكييه‌كه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین