بۆ یەكەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای بردنەوەی سەرکردایەتیی پارتی دەسەڵاتداری ژاپۆن  لە هەڵبژاردنەكان، پارتی دیموکراتی لیبراڵ سانای تاکایچی وەک کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دیاریکردووە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وەک سەرۆک وەزیران زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

ڕۆژی شەممە (2025/10/4) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سانای تاکایچی، کاندیدە بۆ بوون بە یەک ئافرەت کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن وەردەگرێت لە مێژووی ئەم وڵاتە، تاکایچی ڕایگەیاندووە، "سەردەمێکی نوێ لە مێژووی وڵات دەست پێدەکات".

ئەم کاندیدە دەشڵێت، "ژمارەیەکی زۆر کارکردن بەڕێوەیە و شکۆ بۆ پارتی دیموکراتی لیبراڵ دەگەڕێنینەوە دوای ئەم هەمووە قەیرانەی کە تووشی وڵات و پارتەکە هات".

لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا سانای تاکایچی دووپاتی کردەوە، "هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان، سەرکەوتن بەسەر قەیرانەکان و باشترکردن و پێداچوونەوە بو سیاسەتی وڵات".

 پارتی دیموکراتی لیبراڵ دەیان ساڵە حوکمڕانیی ژاپۆن دەکات، بەڵام وردە وردە لەگەڵ زیادبوونی پشتیوانی بۆ پارتەکانی تر خەریکە پشتیوانییەکان لەدەست دەدات، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "بە بەردەوامی کار دەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی برەودان بە کارەکانیان".

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین