سەرۆكی چین و ئەمەریكا كۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆكی چین و ئەمەریكا لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی بازرگانی و ئابووری و چارەسەركردنی كێشە ناكۆكەكانی نێوان هەردوو وڵات كۆبوونەوە، هەردوو سەرۆك كۆبوونەكەیان بە ئەرێنی ناودەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/10/30) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، شی جی بینگ، سەرۆكی چین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆریای باشوور كۆبوونەوە، لەدوای كۆبوونەكە، سەرۆك كۆماری چین رایگەیاند، چین و ئەمەریكا دەتوانن هاوكاری یەكتری بكەن بە بەدەستهێنانی سەركەوتن و خۆشگوزەرانی هاوبەش، بە درێژایی ساڵانی رابردوو چەندین جار جەختم لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە پێویستە واشنتن و پەكین هاوبەش و دۆست بن، ئێمە ئەوە دەزانین، واقیع ئەوەی سەپاندووە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی سەرۆكی چین گوتی، گەشە و پێشكەوتنی چین هاوتایە دژ نییە، لەگەڵ ئەو دیدەی ترەمپ كە دەڵێت،  "با ئەمەریكا گەورە بكەین" چین دەتوانت دەستكەوتی گەورە بەدەست بهێنێت و سوودی بۆ هەردوولاش دەبێت، گەشەی هاوبەش درووست دەكات، ئەوە وادەكات هەردوو وڵات بە دۆست و هاوبەشی بمێننەوە.

هەر سەبارەت بەو رێككەوتنە، ترەمپ گوتی، گومان لەوە نییە كە كۆبوونەوەكەمان زۆر سەركەوتوو دەبێت، ئەمڕۆش خۆشحاڵم بە دیداری سەرۆكی چین، گفتوگۆ دەكەین، لەو بڕوایە دام لەسەر زۆربەی پرسەكان بگەین بە رێككەوتن، ئێستا لەسەر زۆربەی شتەكان دەگەینە رێككەوتن، سەرۆك شی جین بینگ سەركردەیەكی گەورەی وڵاتێكی گەورەیە، پێشم وایە لە داهاتوو پەیوەندییەكان زۆر باش و بەردەوام دەبن.

كەناڵی تەلەفزیۆنی چینی رایگەیاند، گفتوگۆی هەردوو سەرۆك لە شاری بۆسان لە كۆریای باشوور كاتژمێرێك و چل خولەكی خایاندووە، بەڵام وردەكاری زیاتری بڵاو نەكردەوە.

بەر لەو دیدارەی ئەمرۆ لە (2019) دۆناڵد ترەمپ لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتی لەگەڵ شی جین بگن لە پەراوێزی G 20 لە ئۆسكا لە ژاپۆن كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین