رووسيا لە پەيماننامەى بەكارهێنانى چەكى ئەتۆمى كشايەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڤلاديمێر پووتين، سەرۆكى رووسيا ياساى كشانەوەى رووسيا لە پەيماننامەى قەدەغەكردنى تاقيكردنەوە ئەتۆمييەكان واژۆكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دوو/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە سەرۆكى رووسيا ياساى كشانەوەى لە تاقيكردنەوەى گشتگيرى چەكى ئەتۆمى واژۆكرد، بەڵگەنامەى واژكراوى كراوى پووتين بە فەرمى بڵاوكرايەوە.

لە (24 )ى ئەيلوولى (1996) رووسيا لە نيويۆرك واژۆى لەسەر ئەو پەيماننامەيەكردووە، كە پێويست بوو ئەو بەڵگەنامەيە ببێتە سەنەدێكى ياسايى نێودەوڵەتى بۆ راگرتنى سەرجەم تاقيكردنەوە ئەتۆمييەكان، بەڵام تا ئێستا ئەو پەيماننامەيە جێبەجێ نەكراوە، لە كۆى (44) وڵاتى خاوەن ئەتۆم، هێشتا هەشت وڵات كە ئەو چەكەيان هەيە واژۆيان لەسەر نەكردووە.

لەو ياداشتەى بەرزكراوەتەوە، كە ئەو ياسايە ئامانجى گێڕانەوەى هاوسەنگى بوو لە پابەندييەكان لە بوارى دانانى سنوورێك بۆ چەكى ئەتۆمى، هەروەك روونيكراوەتەوە، ئەو بەڵگەنامەيە بنەمايەكى سەرەكى ياسايى بۆ كشانەوەى رووسيا لە واژۆكەى درووست دەكات، بەڵام ئەوەش بەو واتايە نييە دەرچوون بێت لە تاقيكردنەوەى گشتگيرى چەكى ئەتۆمى.

لە لايەكى ديكەوە ديمترى بيسكۆڤ، گوتەبێژى كۆشكى سەرۆكايەتى رووسيا رايگەياند، كشانەوە لەو پەيماننامەيە دۆخەكە هاوتا دەكات لەبوارى تاقيكردنەوەى ئەتۆمى بۆ مۆسكۆ و واشنتن، كە تا ئێستا ئەو بەڵگەنامەى واژۆ نەكردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین