سەرۆكی هەرێم سەردانی فەرەنسا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا،‌ سه‌ردانى پاريس ده‌كات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دوو/تشرینی یەكەم/ 2023) ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، سبەی هەینی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل، ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، له‌ كۆشكى ئێليزێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌. هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.

لە لایەكی دیكەوە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ناسراو بە کۆشکی ئێلیزی بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 3-11-2023 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. 

پێشتریش سەرۆك نێچیرڤان بارزانی چەند جارێك لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی ئیلیزی كۆبۆتەوە، گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین