وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بەنهێنى سەردانى بەغدا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوجەنێت

نووسینگەى راگەیاندنى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوى کردەوە، سوودانى پێشوازى لە ئەنتۆنى بلنکین، وەزیرى دەرەوەى دەرەوەى ئەمەریکا کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنج/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانى پێشوازى لە وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا کرد، لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر رووداوەکانى عێراق و دۆخى غەزە و کاریگەرییەکانى لەسەر ئەو ناوچەیە.

سەرەڕاى ئەوەى سەردانەکەى وەزیرى دەرەووەى ئەمەریکا بەبێ دیاریکردنى کاتى گەیشتنى فڕۆکەکەى بووە، بەڵام رێوشوێنى ئەمنى توندى بۆ گیرابووە بەر.

ئەو سەردانەى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا پێچەوانەى سەردانى پێشووى بەرپرسانى ئەمەریکا بوو، کە بەگوێرەى پڕۆتۆکۆڵە دیاریکراوەکان بەڕێوە دەچوو، بەڵام ئەمجار بەهۆى ئەو دۆخە هیچ پڕۆتۆکۆڵێک رێکنەخرابوو.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا قسەی کرد و گوتی، "ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێن بەتەواوەتی قبووڵنەکراون." 

دەربارەى ئێرانیش بلینکن رایگەییاند، نامانەوێت لەگەڵ ئێران رووبەڕووبوونەوەمان هەبێت، بەڵام هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان و هاووڵاتییانمان دەگرینەبەر.

بەگوێرەى لێدوانەکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا کۆبوونەکەى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەیەکى گرنگ بووە.ک

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین