په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په: ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كوردمان چارهسهربكردايه ئيسرائيل نهيدهتوانى هێرشبكاته سه‌ر فه‌له‌ستين
نوچەنێت
وەرگێرانى: دنيا ئەحمەد
سێزاى تهمهلى، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په له لێدوانێكدا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئێمه لە (2013) كێشه‌ى كوردمان به‌يه‌كجارى له‌گه‌ڵ توركيا چارهسهربكردايه هه‌روه‌ها به‌پێى پێشبينييه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتمان بكردايه ئيسرائيل له‌پێناو زيادكردنى دانيشتوانه‌كه‌ى له ناوچه‌كه نهيدهتوانى هێرشبكاته سه‌ر فه‌له‌ستين."
سێزاى تهمهلى، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په له وتارێكيدا له بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رايگه‌ياند، "ئێمه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئيدانه‌ى ده‌ستدرێژييه‌كانى ئيسرائيل ده‌كه‌ين، ئه‌وان له‌پێناو زيادكردنى ژماره‌ى دانيشتوانيان له‌ناوچه‌كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن دهشمانتوانى رێگرى له‌م له‌شكركێشييه بكه‌ين، ئه‌گه‌ر ئێمه له ساڵى (2013) به‌يه‌كجارى كێشه‌ى كوردمان چارهسهربكردايه و به‌پێى پێشبينييه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتمان بكردايه ئه‌مرۆ ده‌مانتوانى رێگربين بۆ ئه‌وه‌ى غه‌ززه واى بهسهرنێت و ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا دروست نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئيسرائيليش نهيدهتوانى هێرشبكاته سه‌ر فه‌له‌ستين."
له‌درێژه‌ى قسهكانيشيدا تهمهلى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "كێشه‌كان سه‌ركه‌وتنى ديموكراسى و ديبلۆماسى چاره‌سه‌رده‌بێت به، له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وكاته‌ى ديبلۆماسى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه جێبه‌جێده‌كرێت كه جوله‌ى له شوێنى گونجاو پێكرێت له بازنه‌ى ئه‌و ئاگره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ڵساوه كه‌م بكاته‌وه، چه‌نكه ئه‌مرۆ له‌وڵاته‌كه‌مان كه‌سانى ديبلۆماسى زۆره، ئێمه به‌داخه‌وه نه‌مانتوانى كێشه‌ى كورد له ساڵى (2013ـ 2015) چارهسهربكهين چونكه چه‌ندين كێشه‌و پێشهاتهى ره‌خنه گرانه سه‌باره‌ت به‌م پرسه روويدا، هه‌مووكات وتارى ئيمراڵى وه‌ك ناونيشانێكى گرينگ كاريگه‌رى ده‌بێت و هه‌رچه‌نده ئێوه باوه‌رتان بهمهههبێت ياخود نا به‌ڵام خۆتان باشتر ده‌زانن، چونكه ئێمه ئه‌و دۆخه‌مان نييه عه‌بدولڵا ئۆجه‌ڵان پشتگوێ بخه‌ين و ناتوانين چاره‌سه‌رێك له‌م بواره به‌رهه‌م بهێنين."
هه‌روه‌ها ئه‌م په‌رله‌مانتاره گوتيشى، "پيلانى ساڵى (2053) پێشكه‌ش بهئێمهكراوه، به‌ڵام ئه‌مه راست نييه چونكه ئێمه ناتوانين پێشبينى سێ ساڵى داهاتوو بكه‌ين به‌هۆى كێشه‌ى ناوخۆييه‌كانى وڵاته‌كه‌مان، له‌لايه‌كيتر ناتۆ پێشبينييه‌كانى بۆ ساڵى (2030) له‌سه‌ر بنه‌ماى فراوانبوونى سياسى دارێژتووه و له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ئێمه دژى ناتۆين چونكه كێشه‌ى خۆمان هه‌يه كێشه‌ى كورد به چاره‌سه‌رى ديموكراسى و ديبلۆماسى تێده‌په‌رێت، سه‌ره‌تا ده‌بێت ديموكراتيزهكانى سووريا و سه‌قامگيرى پێكهاته‌كان له عێراق بكرێت ئه‌مه‌ش به چه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت، ته‌نيا ده‌توانرێت به‌چه‌ك ئه‌م پرۆسه‌يه بنبه‌ست بكرێت و به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام بۆچى؟ چونكه ناتوانين چاره‌سه‌رێك بهرههمبێنين و به‌دڵنياييه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانين چاره‌سه‌رێك بدۆزينه‌وه بۆ كێشه‌ى كورد ئه‌م كاره پێويستى هه‌رگيز به چه‌ك نييه و نه‌بووه."
سەچاوە: ماڵپه‌رى (بيرگون)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment