رووسيا و ئۆكراينا بە نهێنى دانوستاندن دەكەن وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

ماڵپەڕى نیوزى رەى رووسى راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە، لەو راپۆرتە بە پشبەستن بە زانیارى میسۆرش هێرش، رۆژنامەنووسى ئەمەریكى ئاشكراى كردووە، بەرپرسانى سوپاى رووسیا و ئۆكراینا بۆ سەپاندنى ئاشتى بە نهێنى دەستیان بە گفتوگۆكردووە، ڤۆلۆدیمێر زیلنسكى سەرۆكى ئۆكراینا دژ بەو دانووستاندنیە.

بەرپرسانى سەربازى رووسیا و ئۆكراینا دەستیان بە دانووستاندن كردووە، بەڵام هەریەك لە سەرۆكى ئۆكراینا و جۆ بایدن سەرۆكى ئەمەریكا دژ بەو دانوستاندنانەن.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەمەریكییە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكى رووسیا و سەرۆكى ئەمەریكا و سەرۆكى ئۆكراینا لەو دانوستاندننە نین، بەڵكوو دوو ئەفسەرى باڵا كە ئەو جەنگە بەرێوە دەبەن بەشدارن، كە ڤالیرى گیراسیمۆڤ، فەرماندەى گشتى سوپاى رووسیا و ڤالیرى زالوجى، فەرماندەى سوپاى ئۆكراینا  لەپشتى ئەو دانوستاندانەن.

ماڵپەڕى نیوز رەى رووسى ئاماژە بەوە دەكات، دانوستاندنى ئاشتیانەى نێوان رووسیا و ئۆكراینا بە خێرایى بەرێوە چووە، جووڵێنەرى سەرەكیش ئەو دوو فەرماندەن.

پێشتریش ئەنتۆڵ لیڤینى رۆژنامەنووس رایگەیاند بوو، كە دۆخى ئۆكراینا پێویستى بە وەستانى جەنگ و دەستپێكردنى دانووستاندنەكانە بۆ ئەوەى كێشەكان بە ئاشتیانە چارەسەر بكرێن. 
سەبارەت بە هەڵوێستى حكومەتى ئۆكراینا، ماڵپەڕەكە جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە ئەستەمە حكومەتى ئۆكراینا بە سەرۆكایەتى ڤۆلۆدیمێر زیلنسكى رەزامەندى لەسەر دانوستاندن درەبڕێت، چونكە پێشتریش چەندین جار دانوستاندنى لەگەڵ مۆسكۆ رەتكردۆتەوە.

دەربارەى ناوەڕۆكى دانوستاندنەكان رۆژنامەنووسە ئەمەرییكەیە پێى وایە ئێستا گفتوگۆكان لەسەر دیاریكردنى سنوورەكانە لە هێڵى ئێستاى بەرەى جەنگ لەگەڵ پارێزگارى لە مانەوەى دوورگەى كریمیا لەژێر دەسەڵاتى رووسیا و بەردەوامى دەسەڵاتى بەسەر ناوچە نوێكان لە كۆمارى دونیتسك و لۆهانسك، هەردوو ناوچەى خێرسۆن و ژابۆرجیا، ئەوەش لە بەرانبەر ئەوە دایە رووسیا رەزامەندى بدات كە كیێڤ ببێتە ئەندامى ناتۆ بە مەرجە دیاریكراوەكان، بۆ نموونە رێگە ناردێت ناتۆ هێز یاخود چەكى گەورە لە خاكى ئۆكراینا بڵاوە پێ بكات.
بەگوێرەى راپۆرتێكى بەرپرسێكى ئەمەریكى هەڵوێستى سەرۆكى ئۆكرایناى روون كردۆتەوە، كە هیچ چارەسەرێكى بۆ ئەو ململانێیە پێ نییە، بەڵكوو ئەو پرسە لەلایەن سوپاوە چارەسەر دەكرێت و گفتوگۆ بەردەوام دەبێت، بەدەر لە رەزامەندى زیلنسكى، بە لایەكى دیكەوە تا ئێستا كۆشكى كرملین هیچ لێدوانێكى لەسەر ئەو زانیاریانە نەداوە.
سەبارەت بە هەڵوێستى زیلنسكیش لەسەر دانوستاندنى ئاشتیانە لەگەڵ رووسیا لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسى ئاسۆشیتد پرێس روونى كردۆتەوە، كە خواستى رۆژئاوا بۆ لێكۆڵینەوە لە بابەتى گفتوگۆى ئاشتیانە لەگەڵ رووسیا زیادى كردووە.
لەو قۆناغەى ئێستا كیێڤ هەستى بەوە كردووە كە بایەخى وڵاتانى رۆژئاوا لە ئۆكرایناوە گۆڕاوە بۆ ململانێى نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، زیلینسكى تێبینى ئەوەى كردووە وڵاتەكەى تووشى گۆڕانى لەپێشینەى نێودەوڵەتى كاریگەرییەكانى ئەو گۆڕانەبووە، لە دیدارێكى رۆژنامەوانى بیرۆكەى دانوستاندنى لەگەڵ مۆسكۆ رەتكردەوە، بەڵام لە هەمانكاتیشدا دانى بەوە دانا، كە  سوپاى لە هێڵەكانى پێشەوە  وڵاتەكەى تووشى ناڕەحتى زۆربوون.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین