سەرۆكى رووسيا سەردانى ئيمارات دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڤلاديمێر پووتين، سەرۆكى رووسيا ئەمڕۆ سەردانى ئيمارات دەكات، لەو سەردانە لەگەڵ محەمەد بن زايد ئال نيهان، سەرۆكى ئيمارات گفتوۆ لەسەر رووداوەكانى ئەم دوايەى فەڵەستين و ئيسرائيل و پەيوەندييە ئابوورييەكانى نێوان هەردوو وڵات دەكەن

ئەمڕۆ چوارشەممە (شەش/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى رووسيا لەو سەردانەى بۆ ئيمارات گفتوگۆ لەسەر پەيوەندى بازرگانى دوولايەنە دەكەن، كە لەو قۆناغەى ئێستا گەشەى زۆرى كردووە، ئيمارات رووسيا بە هاوبەشێكى سەرەكى ئابوورى لە جيهانى عەرەبى دەزانێت. 

لە ساڵى رابردوو قەبارەى ئابوورى نێوان ئيمارات رووسيا گەيشتە نۆ مليار دۆلار، پێشتر ئەو قەبارەى هەشت مليار و (800) مليۆن دۆلار بوو.

هەر لەو سەردانەى ئەمڕۆ سەرۆكى هەردوو وڵات بايەخ بە هاوئاهەنگى لە بوارى وزە دەدەن، چ لە پەيوەندى دوولايەنە بێت چ لە چوارچێوەى ئۆپيك + بێت، كە پڕۆژەى گەورەى هاوبەش جێبەجێ دەكەن، كە كۆمپانيا گەورەكانى وەك لۆك ئۆيل و گازپڕۆم و نۆڤاتكى رووسى لەگەڵ كۆمپانيانى ئاندوكى نيشتيمانى ئەبوو زەبى بەشدارن. 

بريارە لەو سەردانەى سەرۆكى رووسيا دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جەنگى ئيسرائيل فەڵەستين يەكێكى ديكە لە تەوەرەكان بێت، هەردوولا گفتوگۆى لەسەر بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین