هاووڵاتيانى ميسر ئەمڕۆ سەرۆكێك بۆ وڵاتەكەيان هەڵدەبژێرن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرلەبەيانى ئەمڕۆ، هاووڵاتيان ميسر روويان لە بنكەكانى دەنگدان كرد، بۆ هەڵبژاردنى سەرۆك كۆمارى وڵاتەكەيان بۆ شەش ساڵى داهاتوو، كە چوار كەس كێبڕكێيانە لەسەر ئەو پۆستە، (67) مليۆن كەس فامى دەنگدانى هەيە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (10/كانوونى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، سەرلەبەيانى ئەمڕۆ هاووڵاتيانى ميسر روويان لە بنكەكانى دەنگدان كرد، بۆ هەڵبژاردنى كانديدێك بۆ پۆستى سەرۆك كۆمار، كە هەريەك لە عبدولفەتاح سيسى تەمەن (68) ساڵ، كانديدى پارتى وەفد، كە كۆنترين پارتى ليبڕاڵيە، هەروەها عەبدوسەنەد يەمامەى تەمەن تەمەن (71) ساڵ لە پارتى ميسرى ديموكرات و فەريد زەهرانى تەمەن (66) ساڵ و حازم عومەر تەمەن (71) كێبڕكێيانە لەسەر پۆستى سەرۆك كۆمار.

لەو هەڵبژاردنە نزيكەى (67) مليۆن كەس لە ميسر مافى دەنگدانى هەيە، كە ژمارەى گشتى دانيشتوانى ئەو وڵاتە دەگاتە (104) مليۆن كەس.

بەگوێرەى راگەياندنەكان لەو هەڵبژاردنە (20) هەزار دادوەر سەرپەرشتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەكە دەكەن، دەستەى نيشتيمانى بۆ هەڵبژاردنەكان، رايگەياند، نوێنەرى رێكخراوە نێودەوڵەتى و ناوخۆيى و هەندێك باڵيۆزخانەى جيهانى لە ميسر چاودێرى بەڕێوەچوونى پڕۆسەكە دەكەن.

لەدواى كودەتاكەى ساڵى (2013) بەسەر محەمەد مورسى، سەرۆكى ميسر، كە سەر رێكخراوى ئيخوان موسلمين بوو، تا ئێستا عەبدولفەتاح سيسى، لە پۆستى سەرۆك كۆمارى بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین