بەشداریى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان لەکۆڕبەندى (COP 28) راپۆرت و شیکاری

نوچه‌ نێت

ئا: سنوور یاسین

ڕۆژی (30) نۆڤەمبەری (2023) لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێـمی کوردستان گەیشتە ئیمارات ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆک بریتی بوو لە بەشداریکردن لە (28) مین کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەش و هەوا (Cop28) کە لە (30) ی نۆڤەمبەر تاکو (12) ی دیسەمبەری (2023) لە دوبەی بەڕێوەدەچێت و چەندین سەرکردەی جیهان بەشدار دەبن، چەندین دیداری باڵا، و چالاکی جۆراوجۆر لە چوارچێوەی ئەو کۆنفڕانسەدا بەڕیوە دەچێت.

سەرۆک لە دوبەی

بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسی گۆڕانی کە ش و هەوا (Cop 28) لە کاتێکدایە "عێراق و هەرێمی کوردستان بێبەش نین لەو گۆڕانە خێراییانەی کەش و هەوا کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن بەڵکو گۆڕانی بەجێرایی کارییان تێدەکات، ئەو گۆڕانانەش بە گشتی بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کەم بوونەوەی باران بارین، کەمبوونەوەی سەوزایی، زیادبوونی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگەیی"[1] و چەندین هۆکاری تر.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسەکەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان ئەنجامدا بۆ نموونە، لەسەر داوەتننامەیەکی فەرمی شای شانشینی یەکگرتوو و سەرۆکی ئیمارات "بەشداری ڕێوڕەسمێکی تایبەتی کرد لە دوبەی کە تایبەت بوو بە پێشوازیکردن لە سەرۆک و سەرکردەی جیهان بۆ بەشداریکردنییان لە کۆنفڕانسی گۆڕانی کەش و هەوا."[2] کە لە لایەن ڕێکخەرانی کۆنفڕانسەوە ڕێکخرا بوو وەک دەرفەتێک بۆ پێشوازیکردن لە سەرکردەی وڵاتان و نزیک بوونەوەی زیاتری سەرکردەکان بۆ بینینی یەکتر.

لە بەردەوامی سەردانەکەیدا ڕۆژی (دووی دیسەمبەری 2023) لە ساڵیادی (52) مین ڕۆژی نیشتمانیی ئیمارات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوشانی چەندین سەرکردەی وڵاتانی جیاوازی جیهان بەشدار بوو لە یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە گرنگە بۆ شانشینی یەکگرتووی عەرەبی “لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆک پەیامی پیرۆزبایی هەرێمی کورستانی لەو ڕۆژەدا لە سەرۆکی ئیمارات، گەلەکەی کرد و لەو ڕۆژە تایبەتییەیاندا هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بۆیان خواست."[3] ڕۆژی نیشتیمانیی هەر وڵاتێک تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ ئەو وڵاتە و وڵاتان بە شێوازی جیاواز یادی دەکەنەوە.

سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دوبەی دلشاد شەهاب، گووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێـی کوردستان ڕایگەیاند بەشدارییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی جیهاندا بەشدارییەکی گرنگە و تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەروەها عێراق و هەرێمی کوردستان کاریگەری گۆڕانی ژینگەییان زۆر لەسەرە و جێگەی هەڵوەستە و گرنگی پێدانن. 

کۆتایی

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمە یەکەمین و دواهەمیین پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان نابێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتووی عەرەبی چونکە پێشتریش چەندین جار پەیوەندی گرنگ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دا بوونی هەبووە و بەردەوام جەخت لەوە کراوەتەوە کە پەرە بە پەیوەندییە هەمەلایەنییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەدرێت لە پێناو گەشەسەندنی پەیوەندییەکان بەرەو پێشچوونی زیاتری هەماهەنگییە جیاوازەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و دوبەی. 

بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەنێوان چەندین سەرکردەی وڵاتی جیهان لە چالاکییە جیاوازەکانی کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەش و هەوا خۆی لە خۆیدا تایبەتمەندی و گرنگی خۆی هەیە، نزیکبوونەوەی زیاتر، دیداری زیاترە لە نێوان سەرۆک نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی وڵاتان لە پێناو برەودان بە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بینینی هەرێمی کوردستانە وەک هەرێمێک کە وەک وڵاتێک مامەڵە لەگەڵ سەرۆکەکەی دەکرێت.


پەراوێزەکان

[1] https://www.mediaoffice.ae/GDMO%20News

https://www.cop28.com

https://unfoundation.org/blog/post/climate-issues-to-watch-in-2023-toward-cop-28-and-faster-more-urgent-climate-action/?gclid=Cj0KCQiAgqGrBhDtARIsAM5s0_l9gbruIcTyhsrrKJQGn9rbdyM7Lpb3VvzaAV_84h4yHhmqgsxLqJoaAv3yEALw_wcB

[2] Kurdistan's president heads to Dubai to attend COP28,Shafaq.com,2023.  https://shafaq.com/en/Kurdistan/Kurdistan-s-president-heads-to-Dubai-to-attend-COP28

[3] What is COP28 in Dubai and why is it important?, bbc.com, 2023.  https://www.bbc.com/news/science-environment-67143989

President Barzani attends UAE National Day celebrations in Dubai, Shafaq.com,2023. https://shafaq.com/en/Kurdistan/President-Barzani-attends-UAE-National-Day-celebrations-in-Dubai

The Presidents of the Kurdistan Region and the government in the United Arab Emirates to participate in a global summit, 2023. 

https://www.arknews.net/en/node/49587

https://ekurd.net/barzanis-attend-cop28-2023-12-01

https://unfccc.int/COP28/schedule?access=All&field_event_has_webcast_value=1&field_start_datetime=&field_end_datetime=&search=&field_event_datetime_value_1=2&start_time=00%3A00%3A00&end_time=23%3A59%3A59

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین