سەرۆکى رووسیا: بەرەیەکى نوێى جەنگ دەکەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا هۆشدارى دایە فینلەندا و راشیگەیاند، مۆسکۆ بەرەیەکى نوێى سەربازى لە باکوورى رۆژئاواى وڵاتەکەى دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (17/ كانوونى یەکەم / 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى رووسیا لە دیدارێکى تەلەفیزیۆنى ئاماژەى بەوەکرد، رۆژئاوا فینلەندا رادەکێشێتە ناو ناتۆ، ئایا ئێمە هیچ ناکۆکیەمان لەگەڵى هەیە؟ هەموو ئەو ناکۆکیانە ئەوانەشى پەیوەستە بە زەوییەکان دەگەڕیتەوە بۆ نیوەى سەدەى بیستەم چارەسەرکرا، هیچ کێشەیەک نەبوو.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى پووتین گوتى، "ئێستا کچەندین کێشە هەیە، بۆیە ئێمە ناوچەى سەربازى لینینگراد درووست دەکەین و جەخت لەسەر هەندێک یەکە سەربازییەکانمان لەو ناوچەیە دەکەین."

بەگوێرەى چاودێرانى سیاسى وەگرتنى کیێڤ لە ناتۆ زەبرێکى کوشندەیە لە پووتین، کە ماوەیەکى زۆرە هەوڵى رێگرى لە فراوانبوونى ناتۆ بە ئاراستەى سنوورەکانى رووسیا دەدات، کە خاوەنى بەهێزترین مووشەکى دوورهاوێژە لە ئەوروپا خاوەنى (65) فڕۆکەى (ئێف 35)ئەمەریکیە.

ساڵى رابردوو فینلەندا و سوید داواى ئەندامبوونیان لە ناتۆ کرد، بەڵام بەهۆى رێگرییەکانى هەنگاریا و تورکیا تاوەکوو ئێستا سوید بە فەرمى نەتۆتە ئەندام.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین