بە نێوەنگيرى ميسر ئاگربەستى ئيسرائيل و حەماس دەست پێدەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئيسماعيل هەنيە، سەرۆكى بزووتنەوەى حەماس لەگەڵ بەرپرسانى ميسر دەستى بە گفتوگۆ كردۆتەوە بۆ دەستپێكردنەوەى ئاگربەست لەگەڵ ئيسرائيل.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاوى كردەوە، بزووتنەوەى حەماس لە راگەيێندراوێك ئاشكراى كردووە، سەرۆكى مەكتەبى سياسى بۆ دەستپێكردنەوەى ئاگربەست لە قاهير لەگەڵ بەرپرسانى ميسرى دەستى بە گفتوگۆكان كردۆتەوە.

لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكەى بزووتنەوەى حەماس هاتوو، گفتوگۆكان لەسەر هێرشەكانى ئيسرائيل بۆسەر كەرتى غەزە و چەندين دۆسيەى ديكە دەبێت.

ئاژانسى رۆژنامەوانى فەڕەنسى بڵاوى كردەوە، هەنيە بە ياوەرى شاندێكى سەركردايەتى حەماس سەردانى قاهير دەكات بڕيارە لەگەڵ عەباس كامل، بەرپرسى هەواڵگرى ميسر كۆبێتەوە، ئەو سەردانە  بۆ رێگەخۆشكردنە بۆ دەستپێكردنەوەى ئاڵوگۆڕى ديلەكان و كۆتايهێنان بە ئابڵوقەى سەر كەرتى غەزە.

دونێش ئيسحاق هێرزۆغ، سەرركى ئيسرائيل جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، تەلئەبيب ئامادەيە دەستبە ئاگربەستى نوێى مرۆيى بكاتەوە، هاوكارييەكان بگەن بە كەرتى غەزە و رێگە بە ئازادكردنى ديلەكان بدەن.

پێشتريش ميسر بەشێك بوو لە چاودێرى بەڕێوەچوونى ئاگربەستى نێوان ئيسرائيل و حەماس كە بە نێوەندگيرى قەتر بۆ ماوەى هەفتەيەك بەردەوام بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین