ئیدارەى ئەمەریکا چۆن سیاسەتى دەرەوە بەڕێوە دەبات؟ راپۆرت و شیکاری

نوچه‌ نێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

جیفرى ساکس، مامۆستاى ئەمەریکى لە زانکۆى کۆڵۆمبیا لە بابەتێکى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سپیکردنەوە بونیادنراوە، نووسەر تیشک دەخاتە سەر چەندین دۆسیەى مەترسیدار، کە ناوەندەکانى ئەمەریکا پێوەى سەرقاڵن، نووسەر لەو بابەتە تیشک دەخاتە سەر سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا و بە سیاسەتێکى نا عەقڵانى ناوى دەبات.

ساڵانە بڕى یەک تریلیۆن و (500) مليار دۆلار بۆ بوارى سەربازى خەرج دەکرێت، خەرجکردنى ئەو بڕە پارەیە بریتییە لە پڕۆسەى بەردەوامى سپیکردنەوەى ئەو پاریەى ساڵانە بە کۆمەڵەى پێشەسازى سەربازى و ئەوانەى ئاگادارى پشت بەردەن دەدرێت، ئەوەش لەکاتێدا خودى ئەمەریکا جیهان رووبەڕووى مەترسى دەبنەوە، ئاشکرایە سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا سیاسەتێکى نا عەقڵانییە، ئەمەریکا لەدواى جەنگ دەخاتە دۆخى جەنگەوە، بە نموونە: عێراق، سووریا، لیبیا، ئۆکراینا، غەزە، لەم دوایەش ئەمەریکا بە گۆشەگیرى لە جیهان ماوەتەوە پاڵپشتى کۆمەڵکوژى ئیسرائیل دژ بە فەڵەستیینییەکان دەکات، لە کاتێدا لەکۆمەڵەى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ بۆ وەسانى جەنگ لە غەزە دەدرێت (153) وڵات کە لە (89%) دانیشتوانى جیهان پێک دەهێنن، تەنیا ئەمەریکا و ئیسرائیل و نۆ وڵاتى دیکە پاڵپشتیان دەکەن، کە بە هەر نۆ وڵات لە (1%) دانیشتوانى جیهان پێک دەهێنن.

گرووپێکى بچووک کۆنتڕۆڵى سیاسەتى دەرەوەیان کردووە

هەموو ئامانجە سەرەکییەکانى سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە ماوەى (20) ساڵى رابردوو شکستى هێناوە، بزووتنەوەى تاڵیبان لەدواى (20) ساڵ لە داگیرکارى ئەمەریکا گەڕایەوە ئەفغانستان، لەدواى سەدام حوسێن عێراق پێش بە ئێران دەبەستێت، سەرەڕاى ئەوەى  دەزگاى هەواڵگرى ئەمەریکا ئەو هەموو هەوڵەى دا بۆ لادانى بەشار ئەسەد، سەرۆکى سووریا لەسەر دەسەڵات، بەڵام نەیتوانى لە دەسەڵات لا بدات، لە لیبیا دواى ئەوەى ناتۆ بە سەرکردایەتى ئەمەریکا ئەرکى لادانى موعەمەر قەزافى گرتە ئەستۆ، بەڵام پاشان ئەو وڵاتە تووشى شەڕێکى ناوخۆیى درێژخایەن بوو، ئۆکراینا لە (2023) لەدواى ئەوەى ئەمەریکا رێککەوتنى نهێنى نێوان کیێڤ و مۆسکۆى لە ساڵى رابردوو هەڵوەشاندەوە، بوو بە گۆڕەپانى جەنگ.

سەرەڕاى ئەو هەموو کارەساتە گەورە و پڕخەرجییە، یەک لەدواى یەک، کۆمەڵێک کەسایەتى چەندین دەیەیە سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا بەڕێوە دەبەن، کە لەوانە جۆ بایدن، ڤیتوریا نۆلاند، جیک سۆلیڤان، چاک شۆمەر، میچ ماکۆنێل، هیلارى کلینتن.

کێ ئەم هەمووەى بەخشییوە؟

دەکرێت ئەو مەتەڵە بەو جۆرە شی بکرێتەوە، سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا هەرگیز پەیوەندى بە بەرژەوەندییەکانى گەلى ئەمەریکاوە نییە، بەڵکوو پەیوەندى بە بەرژەوەندییەکانى ناوەوە لە واشنتن هەیە، کە لەپشتن بەشدارى بانگەشەى هەڵبژاردنەکان و پیشەقازانجهێنەرەکانن خۆیان و فەرمانبەر و ئەندامانى خێزانەکانیان سوودمەند، بە کورتى سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە رێگەى سامانێکى زۆرەوە گیرۆدەى بەکارهێنان بۆتەوە.

لە ئەنجامى ئەوە گەلى ئەمەریکا زیانى زۆرى بەرکەوتووە، لە ساڵى (2000 ) نزیکەى پێنج تریلیۆن دۆلار بۆ دەستەى خەرجى راستەوخۆ خەرج کراوە، کە  یەکسان بوو بە چل هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێکى ئەمەریکى، دوو تریلیۆنى دیکەشى یاخود نزیک لەوە لە گرێبەستەکانى داهاتوو بۆ چاودێرى جەنگاوەرى پێشوو خەرج کراوە، ئەوە دوور لەو تێچووانەیە کە ئەمەریکییەکان راستەوخۆ تووشى دەبن، پێویستە ئێمە درک بەوە بکەین ئەو تێچووە زۆرانەى ئەمەریکا لە دەرەوە و ملییۆنان کەسى کردۆتە قوربانى بایى تریلیۆنان دۆلاریش زیانى بە بە موڵک و سرووشتى ناوچەکانى جەنگ گەیاندووە.

تێچووەکان بەردەوام لە زیادبوونە، تێچووى پەیوەست بە سووپاى ئەمەریکا لە ساڵى داهاتوو دەگاتە نزیکەى یەک تریلیۆن و (500) مليار دۆلار، کە دەکاتە نزیکەى (12) هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێت، ئەگەر راستەخۆ بوودجەى پنتاگۆن و ئاژانسى هەواڵگرى ناوەندى و ئاژانستەکانى دیکە و میزانەى جەنگاوەروانى پێشوو لە وەزارەتى وەزەى ئەتۆمى و پڕۆگرامى چەک و هاوکارییە دەرەکییەکانى پەیوەست بە سوپا کە وەزارەتى دەرەوە دەیبەخشێت، وەک ئەو هاوکارییەى دراوە بە ئیسرائیل، بەندەکانى دیکەى پەیوەست بە ئاسایش، ئەوە ملیارەها دۆلار بە با دەچێت و جەنگە بێ ئەنجامەکان و بنکە سەربازییەکان لە دەرەوە و چەکى ناپێویست بە فیڕۆیان دەدەن، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى جیهان لە جەنگى سێیەم نزیکتر بخاتەوە.

ئەمەریکا (800) بنکەى لە دەرەوە هەیە

لەگەڵ ئەوەشدا وەسفى ئەو تێچووە زۆرە، واتا شرۆڤیەکى ناعەقڵانى بۆ سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا، ساڵانە بڕى یەک تریلیۆن و (500) مليار دۆلار بۆ بوارى سەربازى خەرج دەکرێت، بریتییە لە پڕۆسەى بەردەوامى سپیکردنەوەى پارە ساڵانە کە بە کۆمەڵەى پێشەسازیى سەربازى و ئەوانەى ئاگادرى پشت بەردەن دەدرێت، تەنانەت ئەگەر ئەو بەخشینە ببێتە هۆى هەژاریى و ئەمەریکا و جیهانیش بخاتە مەترسییەوە، ئەوا دەستبەردارى نابن.

بۆ ئەوەى لە پڕۆسەى سپیکردنەوەى بازرگانى چەک لە سیاسەتى دەرەوە تێبگەین پێویستە وا لە حکومەتى فیدڕاڵى بڕوانین کە زیانى بەو فرە بەشییەى گەیاندووە، کە بەسەر خاوەن پشکەکان باڵادەستن، بەگەڕخستنى بەشى وۆڵ ستریت لە گەنجینە و بەڕێوەبردنى بەشى پیشەسازى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى و خزمەتگوزارى مرۆیییە، بەشى نەوت و خەڵوز لە وازەرەتى وزە و ناوخۆ، بەشى سیاسەتى دەرەوە کۆشکى سپى و بنتاگۆن و ئاژانسى هەواڵگرى ناوەندى ئەمەریکا بەڕێوەى دەبات.

هەموو ئەو ئیدارانە دەسەڵاتى جەماوەر بۆ بەدەستهێنانى دەستکەوتى تایبەت لە رێگەى مامەڵەى ناوخۆیى و پاڵپشت بە پشکى ریکلامى کۆمپانیاکان و تێچووى گرووپەکانى لۆبى بەکار دەهێنن.

ئەوەى جێگەى بایەخە ئەوەیە بەشى پیشەسازى تەندرووستى کێبرکێى بەشى سیاسەتى دەرەوە دەکات، بەو پێیەى پڕۆسەى سپیکردنەوەى دارایى بەرچاوە، لە ساڵى رابردوو تێچووى تەندرووستى لە ئەمەریکا گەیشتە چوار تریلیۆن و (500) مليار دۆلار، کە دەکاتە نزیکەى (36) هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێت، ئەوەش بەرزترین تێچووە لەسەر ئاستى جیهان، لە کاتێدا ئەمەریکا لە رێژەى تەمەن مامناوەندى لە پلەى (40) دایە، سیاسەتى شکستخواردوو پارەیەکى زۆر لە تەندرووستى خەرج دەکات، هەروەک سیاسەتى شکستخواردوو داهاتێکى زۆر لە کۆمەڵەى پیشەسازى سەربازیى خەرج دەکات.

سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا لایەن گرووپێکى بچووک و نهێنى و یەکگرتوو بەڕێوە دەبرێت، لەوانەش بەرپرسانى باڵا لە کۆشکى سپى و ئاژانسى هەواڵگریى ناوەندیى و وەزارەتى دەرەوە و بنتاگۆن و لیژنەکانى خزمەتگوزاریى چەک لە ئەنجوومەنى پیران و کۆنگرێس و کۆمپانیا گەورەکانن کە بریتین لە (بوینگ) و (لۆکهید ماترن) و (نۆرسروپ گروومان) و (رایسۆن) لەوانەیە نزیکەى هەزار کەسى سەرەکى هەبن بەشداربن لە دانانى سیاسەتى دەرەوە، کە تەنیا رۆڵى کەمى لە بەرژەوەندى گشتى هەیە.

ساڵانە ملیارەها دۆلار لەرێگەى سیاسەتى دەرەوە سپى دەکرێتەوە

بڕیاربەدەستانى سەرەکى سیاسەتى چالاکییەکان لە (800) بنکەى سەربازیى ئەمەریکى و سەدان گرێبەستیان بە بڕى ملیارەها دۆلار و کردە سەربازییەکانى چەکى تێدا بەکاردەهێنن بەڕێوە دەبەن، ئەوەش بە سرووشتى حاڵ هەرکات جەنگ زیادى کرد کارەکان دزیاد دەبێت، پشکپشکێنەى سیاسەتى دەرەوە بە شێوەیەکى بەرچاو لە میانەى کرد تایبەتکردنى کارە گرانبەهاکانى جەنگ زیاد دەکات، بە جۆرێک ئەرکى سەرەکى سەربازیى زیاد دەدرێت بە کارەگەکانى چەک و بەڵێندەرەکانى وەک هالبیرتۆن و بۆ هامیلتۆن و CACI.

سەرەڕاى ئەوەش ملیارەها دۆلار لە گرێبەستە سەربازییەکان زیاد دەکرێت، چەندین دەستکەوتى بازرگانى گرنگ بریتییە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و چالاکییەکانى ئاژانسى هەواڵگرى ناوەندى ئەمەریکا، لەگەڵ هەبوونى بنکەى سەربازى لە (80) وڵاتى جیهان و کارەکانى ناوەندى هەواڵگرى ئەمەریکا لە ژمارەیەک وڵاتانى دیکە هەیە، ئەگەرچى زۆربەى کات کارەکان نهێنین، بەڵام ئەمەریکا رۆڵى گەورەی لە دیاریکردنى ئەوە هەیە کە کێ فەرمانڕەوایى ئەو وڵاتانە دەکات هەیە، جگە لەوەش لە سیاسەتەکان گرێبەستە پڕ دەستکەوتەکانى کانزاکان و هیدرۆکاربۆنییەکان و هێڵەکان و زەوى کشتوکاڵى و داراستانەکان دەگرێتەوە.

لە (1947) تا ئێستا ئەمەریکا نزیکەى (80) هەوڵى داوە بۆ گۆڕینى حکومەتى وڵاتەکان، ئەو هەواڵانەش بەگشتى لە رێگەى ئاژانسى هەواڵگریى ناوەندیى بوو، کە لە رێگەى هاندان بۆ کودەتا و تیرۆرکردن و یاخیبوون و خۆپیشاندانى ئاشتیانە و یاریکردن بە هەڵبژاردنەکان و سزا ئابوورییەکان جەنگى ئاشکرا کردوویەتى. بۆ زانیارى دەتووانن بڕانە ئەو لێکۆڵینەوە بەهێزەى سەبارەت بە هەوڵەکانى ئەمەریکا بۆ گۆڕانکارى لە (1947 بۆ 1989 لە کتێبى لیندساى ئۆرۆک، بەناوى "گۆڕانکارى نهێنى لە سیستەکەمان: جەنگى ساردى نهێنى ئەمەریکا."

سەرەڕاى بەرژەوەندییە بارزگانییەکان چەندین بیرمەندى ئایدیۆلۆژى هەن بە کردەیى بروایان بەوە هەیە ئەمەریکا فەرمانڕەوایى جیهان بکات، بنەماڵەى ئاگان جەنگ بە بەناوبانگترین دۆخ لە جیهان دەزانن، سەرەڕاى ئەوەى بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان زۆر بە چڕى لەگەڵ هەڵسوڕێنەرانى جەنگ تێکەڵە.

خاڵى ئایدۆلۆژى بریتییە لەوەى کە زۆربەى ئایدۆلۆژیستەکان لە هەموو بۆنەکان هەڵەیان کرد، ئەگەر سوودى هاندەرانى جەنگ نەدەبوو، خەریک بوو مینبەرەکانیان لە واشنتن لە دەست بدەن. ئەوانە بە مەبەست و بێ مەبەست وەک نوێنەرى سپۆنسەرانى پاداشتى پیشەسازیى سەربازیى کاریان دەکرد.

بەڵام هەراسانکردنێک لە پڕۆسەى بەردەوامى سپیکردنەوەى بازرگانى هەبوو، لە لایەنى تیۆرییەوە جێبەجێکردنى سیاسەتى دەرەوە لە بەرژەوەندى گەلى ئەمەریکى بوو، سەرەڕاى ئەوەى پێچەوانەکەى راستە (بە سرووشتى حاڵ دژبەیەکى هاوشێووە چاودێرى تەندرووسی بە تێچووێکى زۆر دەگرێتەوە، کە کار بۆ رزگارکردنى حکومەتى وۆڵ ستریت و دەستەوتەکانى پیشەسازیى نەوت و دەستکەوتەکانى دیکە بوو لە پڕۆسەى سپیکردنەوە دەکرێت) کاتێک لێرە و لەوێ گوێ دەگیرێت، زۆر بەکەمى گەلى ئەمەریکا پاڵپشتى فێڵەکانى سیاسەتى دەرەوەن، جەنگەکانى ئەمەریکا لەسەر خواستى جەماوەرى ناکرێت، بەڵکوو بڕیارەکان لە سەرەوە دەدرێت، پێویستییەک هەیە بۆ رێکارى تایبەت لە پێناو دوورخستنەوەى خەڵک لە پڕۆسەى بڕیاردان.

ئەمەریکا لە نزیکەى (80) هەوڵى گۆڕینى حکومەتەکانى داوە

یەکەم رێکار بۆ ئەوە بانگێشەى بەردەوامە، جۆرج ئۆروێل لە وەسفى دوورخستنەوەى خەڵک  لە رۆمانى (1984) سەرکەوتوو بووە، کاتێک جەنگ لە ناکاو هەڵدەگیرسێت، دەست بەجێ دووژمنێکى بیانى لە ئۆاراسیاوە دەگۆڕێت بۆ ئیستاسیا، بەبێ وشەى شرۆڤە، ئەمەریکا لە بنەڕەتەوە خۆى ئەو کارە دەکات، کێ دوژمنى گەورەى ئەمەریکایە؟ دەتوانێت بەگوێرەى کاتەکە کەسێکى گونجاو هەڵبژێریت: سەدام حوسێن، تاڵیبان، هۆگۆ شافێز، بەشار ئەسەد، داعش، قاعیدە، ڤلادیمێر پووتین، حەماس. لە بانگێشەى ئەمەریکا هەموویان رۆڵى هێتلەریان دیووە، جۆن کێربى، گوتەبێژى کۆشکى سپى بە زەردەخەنەیەکى دەستکرد بانگەشەکان دەکات، بە رووى دیارە ئەوەى دەیڵێت، مایەى گاڵتەجارییە، ئەگەرچى بڕێک مایەى دڵنەوایشە. 

گەورەکردنى ئەو بانگەشەى لە میانەى دامەزراوە فیکریی سیاسییەکان لە واشنتن هەیە، بە  هاوکارى بەڵێندەرانى سەربازیى و هەندێک جاریش وڵاتانى دەرەکى کە بەشێک لە کردەى سپیکردنەوەى بارزگانى پێ دەهێنن بەڕێوە دەبرێن.

بیر لە ناوەندى ئەنجوومەنى ئەتڵەسى و (csis) پەیمانگەى لێکۆڵینەوەى بوارى جەنگ  بکەوە جەماوەرێکى زۆرى هەیە، کە بەڵێندەرە باڵاکانى سەربازی بایەخى پێ دەدەن. 

دووەم، شارکردنەوەى تێچووى ئۆپراسیۆنە سیاسییەکانى دەرەوەیە، لە شەستەکان ئیدارەى واشنتن هەڵەیەکى گەورەى کرد کە گەلى ئەمەریکاى ناچارکرد تێچووى کۆمەڵەى پیشەسازى سەربازیى لە رێگەى ناونووسکردنى گەنجان بۆ شەڕى ڤێتانم و زیادکردنى باج بۆ تێچووى دەنگ بگرێنە ئەستۆ، بەوەش خەڵک بووە نەیار.

لە حەفتاکان بەدواوە ئیدارەى ئەمەریکا زۆر زیرەکانتر کارى کرد، سەربازیى زۆرەملێى کۆتایى پێهێنا، خزمەتى سەربازیى کرد بە وەزیفەى بە پارە، نەک خزمەتى گشتى، بە پاڵپشتى تێچووى پنتاگۆن بۆ ناونووسکردنى سەربازان لە چینە ئابوورییەکانى دونیا.هەروەک دەستبەردارى ئەو بیرۆکەى رۆژئاواش بوونەوە کە پێى وایە تێچووى حکومەت پێویستە لە لایەن باجەوە پاڵپشتى بکرێت، لەبرى ئەوە بوودجەى سەربازى گۆڕا بۆ خەرجى، ئەوەشە کە ئۆپۆزسیۆن پارێزگارى لێ دەکات، چونکە ئەگەر لایەن باجەکانەوە پاڵپشتى بکرێت ئەوا زیاد دەبێت.

هەروەک وڵاتە بەکرێگیرەوانى وەک ئۆکرایناى بەکار هێنا خستیە ناو جەنگێک تاوەکوو ئەمەریکا  راکێشاتە ناو ئەو جەنگە لەسەر خاکى خۆى، تاوەکوو نەتواندرێت بەرگرى خراپەکارى بەرانبەر بانگەشەى ئەمەریکا بکرێت، پێویست بەوە ناکات بڵێن، پاڵەوانانى وەک سۆلیڤان و بیلنکن و نۆرلاند و شۆمەر و ماکونێل تا ئێستا هەزاران میل لە سەنگەرەکانى پێشەوە دوورن، مردن تەنیا چارەنووسى خەڵکى ئۆکراینایە، ریچارد بلۆمنتاڵ گۆنگرێسمانى دیموکراتەکان لە ویلایەتى کۆنیتیت بەرگرى لەو هاوکارییە سەربازییانەى ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا کرد، بەو پێیەى بە شێوەیەکى باش خەرج دەکرێت، چونکە بەبێ ئەوەى یەک پیاو یا ئافرەتى ئەمەریکى بکوژرێت یا بریندار بێت، بە جۆرێک بە بیرى ئەو کۆنگرێسمانە باشە نەهات پێویستە ژیانى خەڵکى ئۆکراینا بپارێزێت، ئەو سەدان هەزارەى بە هۆى شوێنەوارەکانى جەنگى ئەمەریکا و فراوانبوونى هاوپەیمانى ناتۆ گیانیان لەدەستداوە.

ئەو سیستەمە تەرکیزى تەواوى لەسەر شوێنکەوتەى کۆنگرێسى ئەمەریکایە بۆ کردەى جەنگ، ئەوەش بۆ خۆپاراستنە لە هەر گومان لە بوودجەى زۆرى بنتاگۆن و ئەو جەنگانەى دەسەڵاتى جێبەجێکردن هانى دەدات بکرێت.

کۆنگرێس بەو جۆرە کار لەسەر ئاساییکردنەوە دەکات، یەکەم، پێدانى سەرپەرشتى جەنگ و ئاشتى بە کۆنگرێس تا ئاستێکى فراوانیش بە لیژنەى هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرێس و ئەنجوومەنى پیران، کە تا ئاستێکى فراوانیش سیاسەتى گۆنگرێس لە (میزانیەى پنتاگۆن) گشتگیرە. 

دووەم، پیشەسازى سەربازیى (بوینگ، رایسیۆن، ئەوانەى دیکەش) دەست دەکەن بە هاوکارى هەڵمەتى ئەندامان لیژنەى هێزە چەکدارەکان لە هەردوولا.

هەروەها پیشەسازى سەربازیش بڕە پارەیەکى زۆر بۆ لۆبى تەرخان دەکات، ئەوەش لە پێناو دابینکردنى موچەى خانەنشینى فراوان بۆ ئەندامانى کۆنگرێس و فەرمانبەر و خێزانەکانیانە، ئەوەش یا راستەوخۆیە، یاخود لە رێگەى کۆمپانیاى گرووپەکانى لۆبییە لە واشنتن.

دەسەڵاتى سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا بەسەر کۆنگرێس تەنیا لەلایەن کۆمەڵەى پیشەسازیى سەربازیى ئەمەریکیەوە نییە، بەڵکوو لۆبى ئیسرائیلى زەمەنێکى زۆرە شارەزاى هونەرى کڕینى کۆنگرێس بووە، هاوکارى ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتێکى رەگەزپەرست و خاوەنى تاوانى جەنگ لە غەز، بۆ ئاسایشى نەتەوەیى و دیپلۆماسییەتى ئەمەریکى هیچ واتایەکى نییە، تەنانەت بۆ ماف و رێزى مرۆڤیش بێ واتایە، ئەوە بەرهەمى وەبەرهێنانى لۆبى ئیسرائیلییە کە لە هەڵبژاردنى ساڵى رابردوو گەیشتە (30) دۆلار، کە لە ساڵى داهاتوو ئەو بڕە زۆر زیاد دەکات.

کاتێک کۆنگرێس لە مانگى کانوونى دووەم کۆدەبێتەوە، بایدن و کێربى و سۆلیڤان و بلینکن و نۆلاند و شۆمەر و ماکۆنێڵ و بلۆمنتال و هاوشێوەکانیان پێمان دەڵێن، بە دڵنیاییەوە پێویستە هاوکارى ئەو جەنگە شکسخواردووە و جەنگى ئۆکراینا و پاکتاوى دڕندانە لە غەزە بکەین، ئەوەش لە ترسى ئەوەیە کە خۆمان رادەستى ئەو ئەو جەنگە جیهانییە بکەین، لەوانەشە هەمان شت بێت بۆ ورچى رووسى و مەلاکانى ئێران و حزبى شیوعى چینى.

کۆمەڵێک کەسایەتى سیاسەتى لە کۆشکى سپى دەرەوە بەڕێوە دەبەن

ئەنجامدەرانى کارەساتەکانى سیاسەتى دەرەوەى بۆ ئەو هەموو ترسە نا عەقڵانى نین لە بەردەوامن، بەڵکوو ئەوان فێڵباز و هاندەرن لەسەر حیسابى بەرژەوەندى ئەمەریکا شوێن بەرژەوەندى تەسکى خۆیان دەکەن. 

ئەرکى بە پلە لەسەر شانى گەلى ئەمەریکا ئەوەیە کە چاکسازى لە سیاسەتى تێکشاو و گەندەڵ و فێڵبازانەى دەرەوە بکات، کە ئیدارەى ئەمەریکاى نقومى قەزرکردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە جیهان لە کۆتایى ئەتۆمى نزیک دەکاتەوە، پێویستە ئەو چاکسازییە لە ساڵى داهاتوو لە میانەى رەتکردنەوەى هەر هاوکارییەک بۆ جەنگى ئۆکراینا و تاوانەکانى جەنگ لە غەزە.

بەرقەرارکردنى ئاشتى و دیپلۆماسیەت تەنیا لە رێگەى خەرجى سەربازى نابێت، بەڵکوو ئەو رێگەیەکە بۆ سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریکا کە خزمەتى گشتى بکات.

* جیفرى ساکس، مامۆستاى زانکۆ و بەڕێوەبەرى ناوەندى گەشەى بەردەوامە لە زانکۆى کۆڵۆمبیا لە ئەمەریکا، سەرۆکى تۆڕى چارەسەرى گەشەى بەردەوامى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، هەروەها چەندین پۆستى جیاوازى بەڕیوەبردووە.

سەرچاوە: ئاڕتى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین