ئۆكراينا و فەڵەستين هەڕەشەيەكى دوولايەنە لەسەر باڵادەستى ئەمەريكا وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

شارەزايانى بوارى جيۆسياسى لەسەر ئەوە كۆكن ئەمساڵ، كە جەنگى ئۆكراينا و قەيرانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كۆنتڕۆڵى ئاراستەكردنى سياسى جيهان دەكەن، بەڵام بە هاوتەريب لەگەڵ ئەو تێزەى كە لە بازانەيەكى تەنگ خواستى بەلاى ململانێى ئيسرائيل ــ  فەڵەستين هەيە، كە پەيوەستە بە تێچووى ئەو جەنگەى ئەمەريكا بە وەكالەت جەنگى  ئۆكراينا دەكات، بەو پێيەى ئۆراسيا سەنتەرى سياسەتى جيهانييە، كە لەكاتێدا واقيعەكە لەوەى ئێستا زۆر ئاڵۆزترە، كەواتە هەريەك لەو دوو ململانێيە هۆى هەبوون و ديناميكەيتى تايبەت بەو جەنگەن و لە هەمان كاتيش تێكەڵن.

ئەمەريكا لەو قۆناغە زۆر بە قووڵى لە قەيرانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رووچووە، كە بۆى هەيە ببێت بە زۆنگاو، ئەوەش لەبەر ئەوە تێكەڵەيە كە لە سياسەتى ناوخۆى ئەمەريكا بە جۆرێك روودەدات، كە هەرگيز جەنگى ئۆكراينا بەخۆيەوە نەدى بوو.

لە كۆتاييدا ئەنجامى جەنگى ئۆكراينا بەكردەيى كۆتايى هاتووە، ئەمەريكا و هاوپەيمانەكانى دركيان بەوە كردووە، كە بە جەنگى سەربازيى ناتوانن شكست بە رووسيا بهێنن، بۆيە لە كۆتاييدا ئاراستەكە بەرەو ئەوە دەبێت بۆ كۆتايێنان بە ململانێى ئۆكراينا و رووسيا دەبێت ئەو ململانێيە بەگوێرەى مەرجەكانى مۆسكۆ  بگەن بە رێككەوتن.

بە دڵنياييەوە جەنگى ئۆكراينا و لێكەوتەكانى ململانێى ئيسرائيل ــ فەڵەستين كە بنەماى قەيرانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستن، كاريگەرى قووڵ لەسەر سيستەمى نوێى جيهانى بەجێدەهێڵن، هەردوو پڕۆسەكەش يەكتر بەهێز دەكەن، ئەمەريكا زۆرباش دركى بەوە كردەوە، دواين جووڵەى سەرسوڕهێنەرى ڤلاديمێر پووتين، سەرۆكى رووسيا كە بريتى بوو لە سەردانى بۆ ئەبوو زەبى و رياز بوو كە جۆ بادين، سەرۆكى ئەمەريكا چاودێرى دەكرد، تووشى شۆك بوو، پاشانيش گفتوگۆكان لەگەڵ ئيبراهيم رەئيسى، سەرۆكى ئێران بوو، كۆتاييەكەشى گفتوگۆيەك بوو لە رێگەى تەلەفۆنەوە لەگەڵ عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى مسر، هەموو ئەو چالاكييانەى سەرۆكى رووسيا ماوەكەى تەنيا (48) كاتژمێر بوو، پووتين ئەو پەيوەنديانەى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو چوار وڵاتە بوو  كە خەريكە لەو مانگە بێنە ناو برێكس.

دەكرێت لە تەنيا روانگەيەكى جيۆسياسى لە دەستوەردانى زياترى ئەمەريكا لە قەيرانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بگەين، ئەوەش لە ميانەى رەچاوكردنى دووژمنايەتى قووڵى بايدنە بۆ رووسيا، كۆمەڵەى برێكس ئێستا ئامانجى واشنتنە، ئەمەريكا باش دركى بەوە كردووە، كە بوونى گەورەى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە كۆمەڵەى برێكس لە كۆى (10) وڵات، چوار وڵاتيان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بايەخێكى سەرەكين لە پڕۆژەى پووتين پێ دەهێنن، بۆ دووبار بونيادنانەوەى سيستەمى نوێى جيهانىو  لە گۆڕنانى باڵادەستى ئەمەريكا.

سعووديە و ئيمارات و ئێران وڵاتانى سەرەكى بەرهەمهێنەرى نەوتن، رووسيا لە قۆناغى سەركردايەتى كۆمەڵەى برێكس ئەم ساڵ روونە كە بە ئاراستەى بونيادنانى دراوێكە بۆ ئاڵنگەرى پترۆدۆلار هەنگاو دەنێت، گومان لەوە دانييە كە دراوى برێكس بايەخێكى گەورەى لە لوتكەى بڕيارلێدراوى برێكس دەبێت، كە پووتين لە مانگى تشرينى يەكەمى ئەمساڵ لە كازان ميدوانداريان دەكات.

لەو گوتارەى بە بۆنەى وەرگرتنى سەرۆكايەتى كۆمەڵەى برێكس پووتين لە مانگى كانوونى دووەم پابەندى خۆى دەربڕى بۆ بەهێزكردنى رۆڵى برێكس لە سيستەمى دراوى نێودەوڵەتى و بەهێزكردنى هەماهەنگى نێوان بانكەكانى وڵاتانى ناو ئەو كۆمەڵەيە و فراوانكردنى بەكارهێنانى دراوە نيشتيمانيەكانى بازرگانى نێوانيان.

بەكارهێنانى دراوى برێكس لەبرى دۆلار، كاريگەرى گەورەى لەسەر ژمارەيەك كەرتەكان لە ئابوورى ئەمەريكا دەبێت، وەك بازاڕى وەز و كاڵا سەرەكييەكان و بازرگانى نێودەوڵەتى و وەبەهێنان و بازاڕەكانى سەرمايە و تەكنەلۆژياو دارايى و كاڵاى بەكاربەر و گەشتوگوزار و كەرتى ديكەش دەبێت.

لە واقيعدا كەرتى بانكى ئەمەريكى يەكەم زەبرى بەردەكەوێت، كە لە كۆتاييدا لێكەوتەى لەسەر بازاڕەكان دەبێت، ئەگەر ئەمەريكا لە پاڵپشتيكردنى هەڵاوسان شكستى هێنا، ئەوا نرخى هەموو كاڵا سەرەكييەكان بە شێوەيەكى بەرچاو يا بەرزدەبێتەوە، ياخود هەڵاوسانێكى زۆر گەورە درووست دەبێت و دەبێتە داڕمانى ئابوورى.

لەو سەروبەندەدا هەڵگيرسانى جەنگى فەڵەستين ــ ئيسرائيلى ئەمەريكا مافى دا  بە ئيسرائيل بەرگرى لەخۆى بكات، بۆ گەڕانەوە جارێكى ديكە هەوڵيدا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سوارى شەپۆلێكى زبر بێت، مەترسييەكانى واشنتن جۆراوجۆرن، بەڵام لە كرۆكدا ئامانجە دوولانەيەكە لە زيندووكردنەوەى رێككەوتنەكانى ئيبراهيمى خۆى حەشارداوە، كە تەركيزى لەسەر نزيكبوونەوەى سعووديە ــ ئيسرائيلە و شكستپێهێنانى نزيكبوونەوەى سعووديە ــ ئێران بوو بە نێوەنگيرى چين.

ئيدارەى بايدن پێى وابوو رێككەوتنى ئيسرائيل ــ سعووديە لە جيهانى ئيسلاميى شەرعيەت بە تەلئەبيب دەدات، هيچ پاساوێكى ئاينى نامێنێت بۆ دژايەتى دەوڵەتى عيبرى، بەڵام لەدواى حەوتى ئۆكتۆبەر واشنتن هەست بەوە دەكات ناتوانێت لە ماوەى سەرۆكايەتى بايدن سعووديە و ئيسرائيل رێككەون، تاكە شت كە بتوانێت بريتيە لەوەى دەرگاى گفتوگۆكانيان بۆ داهاتوو بە كراوەيى بهێڵێتەوە، ئەوەش گورزێكى كوشندە و بەهێزە بەر ستراتيژيەتى ئامانجدار بۆ كۆتاييهێنان بە دۆزى فەڵەستين دەكەوێت.

لە رووانگەيەكى ئاست مامناوەند، ئەگەر ميكانزمى رووسيا ــ سعووديە بەناوى (ئۆپيك +) دەتوانێت بازاڕى نەوتى جيهان لە باڵادەستى ئەمەريكا ئازاد بكات، برێكس خەنجەرێكى لە دڵى باڵادەستى ئەمەريكا دا كە تەركيزى لەسەر ئەوە بوو دۆلار دراوێكى جيهانييە. 

بەم دوايە سعووديە گرێبەستێكى لەگەڵ چين بە بەهاى حەوت مليار دۆلار واژۆ كرد بۆ گۆڕينى بازرگانى نێوان بەبێ بەكارهێنانى دۆلار، بانكى ناوەندى چينى لە راگەيێندراوێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو رێككەوتنە هاوكار دەبێت بۆ بەهێزكردنى هەماهەنگى دارايى و ئاسانكارى بازرگانى و وەبەرهێنان بە شێوەيەكى گونجاوتر لە نێوان هەردوو وڵات.

لە ئێستا بەدواوە مامەڵەكانى سعووديە ــ چين لە بوارەكانى وەك بەرگرى و تەكنەلۆژياى ئەتۆمى دوور لە چاوى ئەمەريكا هەستيار دەبێت، لە ديدى چين ئەگەر بازرگانى ستراتيژى دووربوو لە هەر پڕۆگرامێكى سزاكانى ئەمەريكا لە دژى ئەوا لە بەرەنگاربوونەوەى هێزى ئەمەريكا لە هەردوو زەرياى هندى و هێمن پەكين پێگەى زياتر دەبێت، ئەوەش نموونەيەكى روونە كە چۆن ئەمەريكا ستراتيژيەتى لە دوو ناوچەيە لە دەست دەدات، كە لە ئەنجامدا دەبێتە پاشەكشەى هەژموونى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

حكيمەتى كلاسيكى بريتييە لەوەى سەرقاڵبوون بە رۆژهەڵاتى ناوەراست ئاراستەى ئەمەريكا لە زەرياى هێمن و هندى و چين دوور دەخاتەوە، بەڵام لە واقيعدا پاشەكشەى هەژموونى واشنتنە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و تواناكانى ئەمەريكا لە بەرەنگاربوونەوەى چين لەو ناوچەيە پەك دەخات، بە هەمان شێوە لە ناوچەى زەرياى هندى و هێمنيش تواناكانى ئەمەريكا پەكى دەكەوێت، رووداوەكانى ئەم دواييە ئەوەى لێدەخوێندێتەوە كە كارەتەكانى ئەمەريكا وەك زلهێزێك گەيشتۆتە خاڵى بادانەوە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

لە (2007) جۆن ميرشايمەر، سپۆڕى سياسى لە زانكۆى شيكاگۆ و ستيڤن واڵت، لە كۆلێژى جۆن كەنەدەنى بۆ بۆ بەڕێوەبردنى حكومەت لە زانكۆى هارڤەرد، لە نووسنێكى (34) هەزار وشەيى بەناوى لۆبى ئيسرائيلى و سياسەتى دەرەوەى ئەمەريكا  ئاماژەيان بەوە كردبوو، كە بە بەرچاوروونيەكەوە گەورەوە ئيسرائيل بۆتۆە بەربەستى ستراتيژى لەبەردەم ئەمەريكا، چونكە پاڵپشتى لۆبى بەهێزە زۆر بەباشى رێكخراوە و شادەمارى كۆنگرێس و دەستەبژێرى ئەمەريكى گرتووە.

هەردوو نووسەر جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئيسرائيل و لۆبيەكەى هەڵگرى بەرپرسيارێتى گەورەن لە بڕواپێهێنانى ئيدارەى بۆش بۆ جەنگى عێراق، لەوانەش لە ماوەيەكى نزيك ئيدارەى ئەمەريكا قەناعەت پێ بهێنن، كە هێرش بكاتە سەر كوورە ئەتۆميەكانى ئێران.

ئەوەى مايەى بايەخە رۆژنامەى نيويۆرك تاميز راپۆرتێكى تايبەتى سەبارەت بە سەرى ساڵى نوێ بڵاوكردەوە، بە پشتبەستن بە بەرپرسانى باڵاى ئەمەريكى تيشكى خستبووە سەر ئەوەى لە نيو دەسەدەى رابردوو هيچ گەڕێكى جەنگى ئيسرائيل هاوشێوەى ئەو جەنگەى ئێستاى غەزە نەبوو، ئەو جەنگە بۆتە تاقيكردنەوە بۆ پەيوەندييەكانى ئەمەريكا و ئيسرائيل.

لەو كاتەدا مامەڵە هەڕەمەكييەكانى ئيسرائيل لە غەزە و پڕۆژە داگيركارييەكەى لە كەرتى رۆژئاوا ئاشكرا دەبێت، سەرەڕاى ئەوەى ئيسرائيل فەڵەستينييەكان ناچار دەكات كۆچ بكەن، دوو لە ئامانجە ستراتيژييەكانى ئەمەريكا لەو ناوچەيە بەرەو داڕووخانە، گێڕانەوەى باڵادەستى سەربازيى لە تەرازووى هێزە ناوچەيەكان و لە بەرەنگاربوونەوەى بەرەى مقاوەمە، بەتايبەت زيندووكردنەوەى رێككەوتنى ئيبراهيم، كە رێككەوتنى سعووديە ــ ئيسرائيل وەك تاجێك بوو.

ئەگەر لە گۆشەيەكى ديكە سەيرى كارەكان بكەين، ئەوا ئاراستەكان قەيرانەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاشكرا دەبێت دەكەوێتە ژێر چاودێرييەكى توندى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، بەتايبەت لە هەردوو ناوچەى زەرياى هيندى و هێمن.

ئەوەى شايەنى تێبينيكردنە رووسيا و چين ئامادە نين هيچ ناڕەزاييەك بەرانبەرار جووڵە سەربازييەكانى ئەمەريكا لە دەرياى سوور دەبڕن، ئەوەش واتا داڕوخانى ستراتيژى ئەمەريكا.

دواى ماوەيەكى كورت لە شكستى ئەمەريكا لە ئەفغانستان لە ئاسياى ناوەڕاست، كۆتاييهاتنى جەنگى بە وەكالەت كە هاوپەيمانى ناتۆ بە سەركردايەتى ئەمەريكا لە ئۆراسيا دەستى پێكرد، ئەو شكستە توندە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پەيامێكە بۆ هەموو جيهان، كە ناوەڕۆكەكەى ئەوەيە شەمەندەفەرى ئەمەريكا سووتەمەنى تەواو بوو.

لە پێشەوە ئەو پەيامە لەبەردەم وڵاتانى باشوورى ئاسيا، پوخنەى بابەتەكە ئەوە رووداوەكان تێكەڵن لە ئۆراسيا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست نزيكن لە كۆتاييهاتن و تێكەڵبوون لە چركەساتەكانى سياسەتى جيهانى.

سەرچاوە: ماڵپەڕى كارديل

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین