توركيا لە مالى بەرژەوەندى جەزائير پشتگوێ دەخات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

پێدانى (20) فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بە مالى لە لايەن توركيا دەبێتە هۆى كۆتاييهێنان بە رۆڵى جەزائير لە مالى و لەباربردنى یەکجارى رێككەوتنى ئاشتى نێوان ئەو دوو وڵاتە دراوسێيە.

توركيا نزيكەى (20) فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى لە جۆرى بەريرەكدار بە مالى داوە، سەركردايەتى دەسەڵاتى سەربازيى فەرمانڕەواى ئەو وڵاتە ناوى ناوە جەنگ لە دژى تيرۆر و بەرەنگداربوونەوەى گرووپە چەكدارەكان، ئەوەش ئاماژەيە بۆ چەكدارەكانى باكوورى ئەو وڵاتە، كە لە چوارچێوەى رێكخراوى (سەرخستنى ئيسلام و مسوڵمانان)ە، كە گرووپێكى چەكدارن دژ بە حکومەتى مالین، ئەو كارەى توركيا بە تێپەڕاندنى رۆڵى جەزائير لە مالى دراوسێى باشوور و لەباربردنى كۆتايى رێككەوتنى ئاشتەوايى نێوانيان دادەندرێت، كە لە (2015) واژۆكراوە، لە هەمان كاتيش هەڵوێستى ئەنجوومەنى فەرمانڕەواى سەربازيى بەهێز دەبێت، كە توركيا و رووسيا و چين پێشوازيى لێ دەكەن و رۆڵى جەزائيريش بە تەواوى پشتگوێ دەخرێت.

ليوا عاسمى گويتا، سەرۆكى ئەنجوومەنى سەربازيى فەرمانڕەوا لە مالى و فەرماندەى باڵاى هێزە چەكدارەكان لە فڕۆخانەى مۆديبۆ كيتاى نێودەوڵەتى نزيكەى (20) فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى لە جۆرى بەيرەكدار تى بى 2ى توركى وەرگرت.

گويتا سەرۆكايەتى ئاهەنگى وەرگرتنى فەرمى ئەو فڕۆكە سەربازييانەى كرد، كە سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزيران و سەرۆكى ئەنجوومەنى نيشتيمانى كاتى و وەزيرى بەررگرى و چەكدارە دێرينەكان و ئەندامانى حكومەت و ئيفى جيلان، ڵيۆزى توركيا لە بامكۆ ئامادەبوون.

لەو ئاهەنگە باڵيۆزى توركيا لە وتەيەكدا جەخى لەسەر ئەوە كردەوە، فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بۆ خزمەتى سەربازيى مالييە، كە ئەزموونى نزيكەى (20) ساڵمان تێيدا هەيە، دەسەڵاتى بەرگريى و ياسايى و دامەزراوە فەرمييەكان لە رۆڵى ئەو فڕۆكانە رازين، كە ئێستا لەژێر دەستى شەرەزايانى ناو هێزە چەكدارەكانى ماليە.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى باڵيۆزى توركيا گوتى، پێدانى ئەو فڕۆكانە بە مالى لە چوارچێوەى جەنگ لە دژى تيرۆرى نێودەوڵەتييە، كە بۆتە هەڕەشە لەسەر مرۆڤايەتى، بەرەنگاربوونەوەى لە هەموو وڵاتانى جيهان بە هەموو شێوەيەك بەرپرسيارێتى گشتيە، ئەوەش لە پێناو ئاشتى و سەقامگيرييە.

سەبارەت بە رۆڵى ئەو فڕۆكانەش ئاماژەى بەوە كرد، ئەو فڕۆكانە رۆڵيان لە پارێزگارى هێزە چەكدارەكان و چاودێرى كاروانى سەربازيى و چالاكى گرووپە تيرۆرستييەكان دەبێت، هەروەك چالاكييەكانيش لە دژى ئەو گرووپانە بەهێز دەكات.

ئەو هەنگاوەى توركيا لە چوارچێوەى گۆڕنكارييە قووڵەكانى ئەو ناوچەيە، ئەوەش لەدواى ئەوە دێت، كە دەستەبژێرى سەربازى لە مالى و نەيجەر و بۆركينا فاسۆ و ئەفريقياى ناوەڕاست هاتنە سەر دەسەڵات و بەتەواوى هەژموونى فەرەنسايان لە وڵاتەكانيان بە تايبەت و كيشوەرى ئەفريقيا بەگشتى رەتكردەوە و بە رووى هێزە ڕكابەرەكانى وەك توركيا و رووسيا و چين كرانەوە.

ئەو كارەى توركيا هاوكاتە لەگەڵ ئەو قەيرانە لەناكاوەى نێوان دەسەڵاتى نوێى مالى و جەزائير، ئەوەش بە تێپەڕاندن و پشتگوێخستنى بەرژەوەندييەكانى جەزائيرە لەو ناوچەيە دادەندرێت، بەتايبەت ناوچەى ساحل قووڵايى ستراتيژيى جەزائيرە، بەدەركەوتنى توركيا وەك جێگرەوە لە مالى دەرفەتى كۆنتڕۆڵكردنى قەيرانەكە كۆتايى پێ دێت و هاوبەشى مێژوويى نێوان ئەو دوو وڵاتە کۆتایی دێت.

لێدوانەكانى باڵيۆزى توركيا لە باماكو بە تەواوى پێچەوانەيە لەگەڵ هەوڵەكانى جەزائير بۆ بەرجەستەكردنى رێككەوتنى ئاشتەوايى و جێبەجێكردنى بەندەكانى پاراستنى پێكهاتەى ئەزوادى لە باكوورى ئەو وڵاتە، كە بريتييە لە پشتگوێخستنى ناوەڕۆكى نێوان جەزائير و توركيا، بەتايبەت پرسى رێزگرتنى بەرژەوەندييەكانى هەردوو وڵات.

فراوانبوونى توركيا لە ئەفريقيا

باڵيۆزى توركيا هيواى خواست وڵاتەكەى بەردەوام بێت لە بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى لەگەڵ مالى لە هەموو ئاستە مەدەنى و سەربازييەكان. ئەوەش ئاماژەيە بۆ ئەوەى توركيا ئەو دۆخە سياسى و كۆمەڵايەتيەى مالى لە پێناو بەدەستهێنانى هەژموونى گەورە لە ناوچەى ساحل بەكاردەهێنێت، بۆيە هيچ ستستيەك لە نزيكبوونەوەى زياتر لە دەسەڵاتى سەربازيى لەو وڵاتە ناكات. 

سەبارەت بە پاڵپشتى ئەنقرەش بۆ مالى، باڵيۆزى توركيا پاڵپشتى وڵاتەكەى بۆ سەروەرى خاكى ئەو وڵاتە راگەياند، بەتايبەت مالى يەكێكە لەو وڵاتەى ئەندامى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتييە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر، ئەو پێشنيارەش ئەنجوومەنى سەربازى خستيتە بەرنامەى خۆى، كە دەبێت لە ماوەى چەند مانگێك پێگە سەربازييەكانى سەر بە ئەزواد لە شارى كيدال و تۆمبكتۆ كە فاگنەرى رووسى پاڵپشتيان دەكات، كۆتايى پێبهێنێت.

رێكخراوى سەرخستنى ئيسلام و مسوڵمانان بەگوێرەى دەسەڵاتدارانى مالى لە ريزى رێكخراوە تيرۆرستييەكانە، مالى لەو ديدگايەى لەگەڵ رووسيا و توركيا و چينيش هاوبەشە، ئەوەش لە كاتێكدايە جەزائير ئەو گرووپە بە تيرۆرست نازانێت، بەڵكوو  وەك هێزێكى ناوخۆيى ئەو وڵاتە سەيرى دەكات، كە داواى مافەكانى پێكهاتەى ئەزوادى دەكات.

بەگوێرەى دەسەڵاتدارانى مالى فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانى توركيا هاوكار دەبێت بۆ سوپاى مالى چاودێرى خاكى وڵاتەكەيان و بە شێوەيەكى كاراتر هێرش بكاتە سەر گرووپە چەكدارەكان.

سەرچاوەيەكى سەربازى ئەو وڵاتە رايگەياند، ئەو دەستكەوتە نوێيە تەنيا وەك باشكردنى هێزى هێرشەبەر نييە، بەڵكوو كاريگەرى لە ميكانزمى هەواڵگرى هێزە چەكدارەكانى ماليش دەبێت.

سەرچاوە: عەرەبى لەندەنى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین