ئەردۆغان: توركيا ئيسرائيلى تووشى شۆك كرد هەواڵ

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، دەزگاكانى وڵاتەكەى شانەيەكى سيخوڕى پەيوەست سەر بە مۆسادى ئاشكراكردووە، ئەوەش ئيسرائيلى تووشى شۆك كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/ كانوونى  دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، سەرۆك كۆمارى توركيا لە وتارێكيدا بەبۆنەى (97) ساڵەى دامەزراندى دەزگاى هەواڵى توركيا (ميت) سەبارەت بە زيادبوونى چالاكى سيخوڕيش گوتى، چڕبوونەوە و زيادبوونى چالاكى سيخوڕى لەو ماوەى رابردوو، يەكێكە لە دەركەوتەكانى ئەو هەراسانبوونى ئيسرائيل، ئێمەش بەرانبەر ئەو چالاكيانە دەستبەستراو نين.
سەبارەت بە ئاشكراكردنى تۆڕێكى سەربە مۆسادى ئيسرائيلى لە سەرەتاى ئەو مانگە، ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، وەڵامى دەزگاى ميت روون و راشكاوەيە بەرانبەر ئەو هەڕەشانەى تۆڕێكى سيخوڕى ئيسرائيل دژ بە وڵاتەكەمان، بە دڵنياييەوە ئەو ئاشكراكردنەش ئيسرائيلى تووشى شۆكرد. 
ئەردۆغان رووى كردە بەرپرسانى ئيسرائيلى و جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، چاوەڕوان بن ئەوە هەنگاوى سەرەتايە، لە داهاتوو دەزانن توركيا چييە.

لە سەرەتاى ئەو مانگە دەزگاى هەواڵگارى توركيا و بەڕێوەبەرايەتى هەواڵگرى پۆليسى توركيا تۆڕێكى سيخوڕيان دەستگيركردن كە لە (46) كەس پێكهاتبوون، لەو ژمارەيە (34) كەس سەر بە مۆسادى ئيسرائيل بوون، هەڵمەتەكە لە (57) شوێن لە هەشت ويلايەت توركيا دەستى پێكرد زۆربەى شوێنەكان لە ئيستەنبوڵ بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین