سەرۆک وەزیرانی قەتەر: هێرشەکەی ئیسرائیل کارێکی تیرۆریستانە بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، "هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر كارێكی تیرۆرستانە بوو، بەهۆی هێرشەکەوە هیچ هیوایەک بۆ ئازادکردنى بارمتەکانى ئیسرائیل نەماوە".

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/9/11) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر  باسی لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە کرد و ڕایگەیاند، "ئەمەریکا لە چەندین بۆنەدا پشتیوانی خۆی بۆ قەتەر دەربڕیووە، هێرشەکە هەنگاوێکی تیرۆریستی بوو بووە هۆکاری لەدەستدانی دەرفەتەکان و ڕاگەیاندنی ئاگربەست".

سەرۆک وەزیرانی قەتەر دەشڵێت، دەوحە هیوادارە وەڵامێکی یەکگرتوو هەبێت بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسانی حەماس، بەڕاستی وەڵامێک لە ناوچەکەوە دەردەکەوێت کە ئێستا لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانی تر گفتوگۆ و ڕاوێژی لەسەر دەکرێت و بڕیارە بەم نزیکانە لووتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە ئەنجام بدرێت و ئامادەبووان ڕێڕەوی داهاتوو دیاری بکەن و دەبێت وەڵامێکی گشتگیر و بەکۆمەڵ هەبێت".

گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت، قەتەر و میسر ناوبژیوانی سەرەکی بوون بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی نآێوان حەماس و ئیسرائیل، بەڵام ڕۆژی (2025/9/9) ئیسرائیل هێرشیکردە سەر شوێنى کۆبوونەوەی شاندى حەماس لە قەتەر ئەگەرچی حەماس ڕایگەیاند، شاندەکەیان بە سەلامەتى ڕزگاریان بووە، تەنها چەند کەسێك لە شوێنەکەدا گیانیان لە دەستداوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت حەماس کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر هێرشەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین