ئەنجوومەنى ئاسایش بەبێ ناوهێنانى ئیسرائیل سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر قەتەر دەکات
نوچەنێت
ئێوارەى پێنجشەممە (2025/9/11) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، هەر (15) ئەندامەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش بەر لە کۆبوونەوەى بە پەلەى دوێنێ ئێوارە گفتوگۆیان لەسەر دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر کردووە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە هەریەک لە بەریتانیا و فەرەنسا راگەیێندراوەکەیان ئامادەکردووە، کە تێیدا ئەندامانى ئەنجوومەنى ئاسایش بە توندى سەرکۆنەى هێرشەکانى ئەم دوایەى ئیسرائیلیان کردووە بۆ سەر دەوحە کردووە، کە بارەگاى نێوەندگیرى سەرەکى بوو لە دانوستاندنەکانى نێوان حەماس و ئیسرائیل بوو، بۆ راگرتنى جەنگى غەزە.
لە راگەیێندراوەکە هاتووە، ئەندامانى ئەنجوومەنى ئاسایش نیگەڕانى قووڵی خۆیان بەرانبەر گیانلەدەستانى هاووڵاتیانى سیڤیل لەو هێرشەى ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە دەربڕیووە.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە ئەندامانى ئەنجوومەنى ئاسایش، جەختیان لەسەر کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکان کردووە و هاوسۆزیان خۆیان بۆ قەتەر دەربڕیووە و پاڵپشتى خۆیان بۆ پاراستنى و سەرەوەریى خاکى ئەو ئەو وڵاتەیان راگەیاندووە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەندامانى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێدەوڵەتى داواى ئازادکردنى بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە جەنگ و کارەساتەکان لە غەزە کردووە، دەشڵێت، دەبێت پێویستە لە پێشەوەى کارەکانیان بیت.
سەبارەت بە جۆرى راگەیێندراوەکە، ماڵپەڕى ئەنادۆڵ نووسیوویەتى، راگەیێندراوەکەى کە لە ئەنجوومەنى ئاسایش دەرچووە، هەڵگرى هیچ بڕیارێکى یاسایى، یاخود راگەیێندراوى سەرۆکایەتى نییە.
رۆژى (2025/9/9) ئیسرائیل هێرشى کردە سەر شوێنى کۆبوونەوەى سەرکردەکانى بزووتنەوەى حەماس لە قەتەر بەو هۆیەوە پێنج کەس کوژران و هیچ یەکێک لە سەرکردەکان بەرنەکەوتن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment