سەرۆکى هەرێمى کوردستان چەند پرسێکى گرنگ لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێ دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (13/کانوونى دووەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، لە شاری بەغدا بەشداربوو لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم ناسراو بە (شەهیدی میحراب) پاشان چەندین کۆبوونەوەى گرنگى لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان ئەنجامدا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دوم كۆبووه‌وه و "باسیان له دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى."
هەروەها هه‌ردوولا هاوڕا بوون "له‌سه‌ر گرنگیى هاریكاریى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى ئێستا و پاراستنى سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه."

دواتر سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق، هاریكاریى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێویستیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاتیان تاوتوێ كرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و فایەق زێدان، جه‌ختیان له "ڕۆڵ و پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و یارمه‌تیدانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به هێرشكردنه سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه" كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێم دەڵێت، "هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئارامى و ئاساییشى وڵات پارێزراو بێت و عێراق نه‌خزێته نێو كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌یان به زیان بۆ ئارامى و سه‌قامگیریی وڵات له قه‌ڵه‌م دا."

لە درێژەى کۆبوونەوەکانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق کۆبووەوە و باسیان لە "گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگیری‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن" کرد.

هەمان ڕۆژ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا، کۆبوونەوە و هاوڕا بوون كه "ده‌بێ لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاریكارى و ته‌بایى، ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارییه‌كانى ئه‌م قۆناغه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات بپارێزن."
سەبارەت بە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و نوورى مالکى "جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك ماف و شایسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بن."
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "هێرشه درۆنییه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونەو‌ه‌كانیدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، "ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد."
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا "هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و ڕێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزییه‌كان. له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment