حووسیەکان هێرشیان کردە سەر کەشتییەکى ئەمەریکى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

دواى بۆردوومانى ئەمەریکییەکان بۆ سەر بنەکە و بارەگاى حووسییەکان لە باشوورى دەریاى سوور لە یەمەن، هێرش کرایە سەر کەشتییەکى ئەمەریکى لە باشوورى رۆژهەڵاتى کەناراوەکانى عەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (15/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، بە دوورى (95) میلى دەریاى لە باشوورى رۆژهەڵاتى عەدەن هێرش کرایە سەر کەشتییەکى لاى چەپى زیانى بەردەکەوتووە.

ئاژانسى ئەمبرى بەریتانى بۆ ئاسایشى جووڵەى دەریاى باس لەوە دەکات، ئەو کەشتییەى زیانى بەرکەوتووە کەلوپەلى ئەمەریکى بارکردبوو بوو، لە کاتى تێپەڕینى بە رێڕەوەى نێودەوڵەتى بەرەو کەناڵى سوێس هێرشى کراوەتە سەر و زیانى بەرکەوتووە.

بەگوێرەى زانیارییەکان کۆگاى کەشتییەکە گڕى گرتووە، بەڵام تا ئێستا نەزاندراوە زیانى گیانى بووە، یاخود نا، لێدانى ئەو کەشتییەش دواى پشکنین بووە کە دەرکەوتووە سەر بە ئیسرائیل نییە، بەڵام هێرشەکە بە ئامانجگرتنى بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا بووە، لە تۆڵەى هێرشکردنە سەر حووسییەکان بووە لە یەمەن.

ئەمڕۆش سەرکردایەتى هێزەکانى ئەمەریکا رایگەیاند، بە مووشەکى کرۆزى دژە کەشتى هێرشکراوەتە ەر کەشتییەکى فڕۆکەهەڵگرى ئەمەریکى لە دەریاى سوور.

لە لایەکى دیکە محەمەد عەبدوسەلام، گوتەبێژى فەرمى حوسیەکان رایگەیاند، فڕۆکە ئەمەرییکیەکان زۆر بە چڕى لە ئاسمانى یەمەن دەسووڕێنەوە، ئەوەش پێشێلکردنى سەروەریى نیشتیمانییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین