ئەمەریکا شەش فڕۆکەى حووسییەکانى تێکشکاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

فەرماندەى ناوەندى هێزەکانى ئەمەریکا (سەنتکۆم) راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، شەش فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى حووسییەکانمان لە دەریاى سوور خستۆتەخوارەوە.

ئەمڕۆ هەینى (23/شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، فەرماندەى هێزەکانى ئەمەریکا بڵاوى کردەوە، شەش فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى حووسییەکانمان تێکشکاند.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، ئەو فڕۆکانە ئامانجیان کەشتییەکانى ئەمەریکا و هێزەکانى هاوپەیمانان بوو.

پێشتر حووسییەکان راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە، تێیدا بەرپرسیارێتى خۆیان لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکان بە مووشەکى بالستى لە باشوورى یەمەن، کە بە ئاراستەى کەنداوى عەدەن دەرۆیشتن.

دوێنێ پێنجشەممە  عەبدولمەلیک حووسى، فەرماندەى گرووپى ئەنساروڵا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و ئەمەریکا و بەریتانیا کە لە دەریاى سوور و کەنداوى عەدەن و باب مەندەب تێدەپەڕن.

عەبدولمەلیک ئاماژە بەوەش دەکات، لە سەرەتاى دەستپێکردنى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە (48) كەشتى ئیسرائیل و ئەمەریکا و بەریتانیامان لە دەریاى سوور و دەریاى عەرب کردۆتە ئامانج.

لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، چەکدارانى حووسى لە یەمەن هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانى وڵاتانى رۆژئاوا دەست پێکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین