ئەمەریکا چوار فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى حووسیەکان تێکدەشکێنت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

فەرماندەیى ناوەندیى هێزەکانى ئەمەریکا (سەنتکۆم) راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە سێ پێگەى چەکدارانى حووسییەکانیان لە یەمەن بۆردوومان کردووە، چوار فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و سێ کۆگایان وێران کردووە.

ئەمڕۆ شەممە (23/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، فەرماندەیى ناوەندیى هێزەکانى ئەمەریکا لە راگەیێندراوەکەى جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە، چەکدارەکانى حووسیەکان چوار مووشەکیان بە ئاراستەى کەشتییەکان لە دەریاى سوور تەقاندووە.

سەنتکۆم لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە باس لەوە دەکات، شەوى رابردوو لە هێرشێکیان بۆ سەر ئەو ناوچانەى چەکدارانى حووسییەکانى لێیە چوار فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى جۆرى (UAV) تێکشاندووە، ئەو هێرشانەش بۆ بەرگریکردنە لەخۆیان.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، شەوى رابردوو حووسییەکان چوار مووشەکیان ئاراستەى کەشتییەکانى ئەمەریکا کردووە، سەبارەت بە زیانەکانیش راگەیێندراوەکە هیچ زانیارییەکى بڵاونەکردۆتەوە.

لە لایەکى دیکەوە بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى سەنتکۆم، هێرشیان کردۆتە سەر سێ کۆگا، کە حووسیەکان بۆ هەڕەشە دژ بە کەشتییە بازرگانییەکان لەو ناوچانە بەکاریان دەهێنان.

لەدواى هێرشى حووسیەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان ئەمەریکا چەندین جار هێرشى کردۆتە سەر حووسیەکان، بە مەبەستى کەمکردنەوەى مەترسییەکانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین