پەيوەندييەكانى ئەمەريكا و توركيا بەورەو قۆناغێكى نوێ هەنگاودەنێت شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

سۆنەر چاگابتاى، توێژەر لە پەيمانگەى واشنتن لە راپۆرێكدا تيشك دەخاتەسەر پەيوەندييەكانى توركيا كە لەدواى رەزامەندى پەرلەمانى ئەو وڵاتە لەسەر وەرگرتنى سوويد، نووسەر باس لەوە دەكات، سەرەڕاى هەواڵى پێشوازيكردن لە سويد، باس لە توركياى كۆن نەكرا، بەڵكوو ئەردۆغان بە روونى گۆڕانكارى لە بونيادنانى ئەو ميراتە كرد، كە دەرفەتێك بۆ واشنتن بڕەخسێنێت، تاوەكوو سوود لە هەژموونى دەرەكى وەربگرێت.

لە (23)ى ئەم مانگە پەرلەمانى توركيا رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە هاوپەيمانى ناتۆ دەربڕى، ئەوەش رێگەى بۆ ئەندامبوونى ستۆكهۆڵم لە هاوپەيمانى باكوورى ئەتڵەسى (ناتۆ) كردەوە.

توركياى نوێ خۆى بە بەشێك لە رۆژئاوا دەزانێت

ئيدارەى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا لە ساتى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا بايەخى گەورە بە فراوانكردنى ناتۆ دەدات، ئەوەش لە كاتێكدايە سويد هێشتا چاوەڕوانى دەنگدانى پەرلەمانى هەنگاريايە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕيارى توركيا هەنگاوێكى گرنگە بۆ بەرەو فراوانكردنى ئەو رێكخراوە.

ئەنقەرە ماوەى دوو ساڵ رێگەپێدانى سويدى دواخست، كە لە مانگى ئايارى ساڵى (2022) داواى ئەندامبوونى لە ناتۆ كرد، ئەو پرسە بووە سيمبولى قووڵكردنەوەى كێشەكانى نێوان ئەنقەرە و واشنتن، بەڵام پڕۆسەى دەنگدانى پەرلەمانى توركيا لە هەفتەى رابردوو سەرەڕاى ناكۆكييەكانى ديكە بە كۆتاييهێنان بەو قۆناغە دادەندرێت، چونكە هەريەك لە ئەمەريكا و توركيا دەرفەتى دياريكردنى رێڕەوێكى نوێيان دەيێت.

توركيا نوێ، وەك هێزى ناوەندى لە سەردەمى ئەردۆغان

بە درێژايى (20) ساڵى رابردوو توركيا هاوشێوەى شۆڕشێكى سياسى لە سەردەمى رەجەب تەيب ئەردۆغانى بەخۆيەوە نەبينيووە، كە ئەردۆغان توركياى نوێى لەسەر سەركردايەكى بەهێز بونيادنا، تاوەكوو وڵاتەى سوود لەو پێگە بەهێزە ناوچەييەى وەربگرێت بە بە ئاشكرا هەوڵى جەماوەرييكردنى بۆ دەدا.

ئەو گۆڕانكارييە لە بوارى سياسەتى دەرەوەش روون بوو، ئەوەش لەكاتێدايە كەمال ئەتاتورك دامەزرێنەرى توركياى نوێ و شوێنكەوتەكانى لە سەدەى (20) لە ناوەخۆ تەنيا برەويان بە سوودوەرگرتن لە ناسنامەى ئەوروپى دەدا، بەڵام ئەردۆغان رۆڵى گەورەى هەبوو بۆ بازدان بۆ دەرەوە لە رێگەى ناسنامە جۆراوجۆرەكانى وڵاتەكەى، تاوەكوو سوود لە ناسنامەى ئەوروپى، رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئۆراسى و ناسنامەكانى ديكە وەربگرێت، لە لايەنى كردەيى ئەوە واتاى برەودانە بە توركيا وەك هێزێكى سەربەخۆ، كە لە هاوپەيمانە فەرمى و نافەرمييەكانى بە ئاشكرا بايەخى سەرەكى بە بەرژەوەندييە تايبەتييەكانى خۆى دەدات.

دۆسيەى سويد نموونەيەكە لەسەر ئەو بابەتە، كاتێك بەپرسانى توركيا روونى دەكەنەوە كە بۆچى رێگە نادەن سويد ببێتە ئەندام لە ناتۆ، بەردەوام ئاماژەيان بە رۆڵى سويد دەدا بەرانبەر ئاسانكارييەكانى بۆ پارتى كرێكارانى كورد.

پەيوەندييەكانى ئەمەريكا و توركيا ناگەڕێتەوە بۆ قۆناغى پێشوو

لە هەمانكاتيش ئەردۆغان پارێزگارى لەو پەيوەندييە سياسييە بەهێزەكەى لەگەڵ ڤلاديمێر پووتين، سەرۆكى رووسى و كاركردن بۆ قووڵكردنەوەى پەيوەندييە ئابوورييەكانى نێوانيان دەكردەوە، ئەوەش پێچەوانەى فراوانكردنى ناتۆيە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەردۆغان ئەو هەنگاوانەى لە رێگەى پێكهێنانى بەرەيەكى ستراتيژى لەگەڵ رووسيا نەبوو، بەڵكوو لە رێگەى هاوسەنگى بوو لە نێوان مۆسكۆ و واشنتن، كە هەندێك جاريش پڕبوو لە مەترسى. تەنانەت هێزەكانى توركيا و گرووپەكانى نزيك لە خۆى سەركەوتنى جۆراوجۆريان لە دژى ئەو لايەنانەى لەگەڵ رووسيا لە سووريا و ليبيا و باشوورى قەوقاز هاوپەيمانن تۆماركردووە، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى توركيا وەك هێزێكى مامناوەندى خاوەن توانا و ميسداقيەت بۆ ئەنجامگەلێك كە لە سەرووى چاوەڕوانييەكان دەركەوێت، بە تايبەت لە چوارچێوەى ئەو كێبڕكێ ستراتيژييەى چەندين ساڵە لەگەڵ رووسيا بەردەوامە.

بە دڵنيايەوە توركياى نوێ تا ئێستا خۆى بە بەشێك لە رۆژئاوا دەزانێت، بەڵام بە پێچەوانەى سەدەى رابردوو، چونكە ئەوەى بە تەنيا ناسنامە ياخوود دوو ناسنامەيى دانەناوە، بەڵكوو ئێستا ئەنقەرە بەو پەڕەى ئازادانەوە لەگەڵ واشنتن و هاوپەيمانى ناتۆ و رووسيا و ئێران و ئەوروپا و شانشينە دەوڵەمەندەكانى كەنداو و لايەنە كاراكانى ديكەى ناوچەيى و جيهانى مامەڵە دەكات، بەبێ ئەوەى هەست بەوە بكات پێويستى بە هەڵبژاردنى هاوبەشێكى تايبەت هەيە، سەرەڕاى ئەوەش توركيا پەيوەندى هاوسۆزى قووڵى بە ئەوروپاوە لە سەدەى رابردوو هەبوو، بەڵام لەسەردەمى ئەردۆغان ئەو سۆزەى بۆ ناوخۆى زۆر زياتر بوو.

بە كارهێنانى سويد وەك ئامرازى فشار

كاتێك لە (2022) ستۆكهۆڵم داواى ئەندامبوونى لە ناتۆ كرد، هەڵوێستى توركيا بۆ سەپاندنى سياسەتى خۆى هەڵوێستێكى نەگۆڕ بوو، حكومەتى سويدى ناچاركرد ياساى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر دەركات كە ئامانجى لێى پارتى كرێكاران و گرووپە كوردييەكانى ديكە، بەتايبەت ئەو تۆڕە دياريكراوانەى هاوكارييان كۆدەكردەوە، ئيدارەى بايدن لە هەندێك ترسى توركيا تێگەيشت، بەڵام بەهۆى قووڵبوونەوەى قەيرانى ئۆكراينا خواستى ئەوەشى نەبوو وەرگرتنى سويد دوابكەوێت، بۆيە ئيدارەى ئەمەريكا هانى بەرپرسانى سويد و توركياى دەدا بەخێرايى كار لەسەر چارەسەرى ئەو كێشانە بكەن.

بەڵام لايەنە ئەمنييەكان لە ئەنقەرە لەوە دڵنيابوون ئەگەر يارييەكە سەبارەت بە سويد بەردەوام بێت، ئەوا ئەمەريكا هەندێك سازش دەكات، چونكە توركيا لە (2017) سيستەمى كڵاوەى مووشەكى بەرگرى (ئێس400)ى لە رووسيا كڕى، ئەمەريكاى گەمارۆى فرۆشتنى چەكى خستە سەر، لايەنە ئەمنييەكانى توركيا دەيانويست كۆتايى بە رێگرييەكانى ئەمەريكا بۆ فرۆشتنى چەك بە وڵاتەكەيان بهێنن.

دامەزراوەى ئەمنى ئەندامبوونى سويدى لە ناتۆ دواخست

تا ئێستا رووداوەكان ئەوەيان دەرخستووە كە دامەزراوە ئەمنييەكان لەسەر ئامانجى خۆيانن، بەتايبەت دواى ئەوەى توركيا زۆر بەخێرايى رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى فينلەندا دەربڕى، كە لە كاتێدا هلسنكى لەگەڵ سويد پێكەوە داوايان پێشكەش كردبوو، بەوە واشنتن دركى بەوە كرد، دواخستنى ستۆكهۆڵم تا كاتێكى ناديار دەبێت، بۆيە ستراتيژى نزيكبوونەوە لە توركياى دانا، ئيدارەى ئەمەريكا ئاماژەى بەوە كرد، ئەگەر توركيا رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد دەربڕێت، ئەوا كۆشكى سپى كار لەسەر ئەوە دەكات كۆنگرێس كۆت و بەندەكانى سەر داواى توركيا لابدات بۆ كڕينى (40) فڕۆكەى جۆرى (ئێف 16) و نوێكردنەوەى (77) فڕۆكەى ديكە، هەروەك بەرپرسانى ئەمەريكا ئاماژەيان بەوەشدا چاو بە سەردانى رەجەب تەيب ئەردۆغان بۆ واشنتن دەخشێننەوە..

رێگەى ئەندامبوون لەبەردەم سويد واڵايە

دەنگدانى پەرلەمانى توركيا ئاماژەيە بۆ ئەوەى كە ئێستا داواى سويد ئامرازێكى بەهێزە، سەرەڕاى ئەوەى هەنگاريا هەوڵدەدات پێش رەزامەندى هەندێك شازش بە سويد بكات، لە (25)ى ئەم مانگە رۆژنامەى فەرمى توركيا رەزامەندى پەرلەمانى بڵاوكردەوە، ئەوەش ئاماژەيە بۆ خواستى توركيا لە دڵنيابوونەوەى سەردانى ئەردۆغان بۆ كۆشكى سپى لەم نزيكانە، كە باشتر وايە پێش سەردانى هەڵبژاردنى شارەوانييەكان بێت، كە لە كۆتايى مانگى ئادارى ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

ئەگەرى بەهێزيش ئەوەيە پێدانى مۆركى رەسمى بەو فۆڕمەى پەيوەندييەكان، رێگەيەك بێت ئەنقەرە ييەوێت بەهۆيەوە ئەمەريكا لەگەڵ ئەردۆغان بەردەوام دەبێت، سيناريۆيەكيش بێت بۆ رێگرى لە دەستوەردانى ئەمەريكا لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكانى توركيا كە لە كۆتايى مانگى ئادارى ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

راپۆرتەكانە ئاماژە بە پاشەكشەى ئەمەريكا بە رانبە كورد لە سووريا دەكەن

لەدواى ئەوە ئەنقەرە پێويستى بە بەڵگەنامەى پێويستە، كە بريتييە لە دانانى بەڵگەنامەى رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا، كە بەگوێرەى ئەو بەڵگەنامەيە سويد دەبێتە ئەندامى ناتۆ، لەدواى ئەوە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا ئاگادارى كۆنگرێس دەكاتەوە كە ئيدارەى ئەمەريكا دەيەوێت فڕۆكەى نوێى جۆرى (ئێف 16) و پێداويستنى نوێكردنەوەى ئەو جۆرە فڕۆكە بە توركيا بفرۆشێت، ئەوەش لەو نزيكانە دەخرێتە بوارى جێبەجێكردن، بەگوێرەى هەندێك راپۆرتيش دەكەوێتە هەفتەى داهاتوو. ئەگەريش هەيە لەدواى ئەوە ئەردۆغان بانگێهێشتێكى فەرمى لە كۆشكى سپييەوە لەلايەن جۆ بايدنەوە پێ بگات.

دۆخى دۆسيەى هێزەكانى سوورياى ديموكرات

هەواڵە نوێيەكان ئاماژە بەوە دەكەن حكومەتى ئەمەريكا هەندێك باشەكشەى لە سياسەتەكانى بەرانبەر (يەكانەكانى پاراستنى گەل) كردووە، كە لە (2014) واشنتن لە جەنگى دژ بە تيرۆر پشتى پێ دەبەستێت، كە بەشێكى سەرەكين لە چوارچێوەى يەكينەكانى پاراستنى گەل، بەڵام يەكينەكان يەكێكە لە لقەكانى پارتى كرێكاران، بۆيە ئەنقەرە هەر لەسەرەتاوە رەخنەى لەو هاوبەشييە هەبووە.

لە ديدى ئەنقەرە ئەو دۆسيە ماوەى شەش ساڵە پەيوەندييە دووقۆڵييەكانى پەكخستووە، جگە لەوەش تەنيا بە پێشنيارى چاوخشاندنەوە بە سياسەتى ئەمەريكا بەرانبەر يەكينەكان، دەكرێت بەس بێت بۆ ئەوەى قۆناغێكى نوێ لەگەڵ واشنتن دەستپێ بكەنەوە.

ئاماژەى پەيوەندييە نوێكان

سەرەڕاى ئەگەرى گۆڕانكارى ئەرێنى، بەڵام بەهێزبوونەوەى پەيوەندييەكان واتاى ئەوە نييە، كە پەيوەندى ئەمەريكا و توركيا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخى نموونەيى، واتاشى ئەوە نييە ئەنقەرە دەگەڕێتەوە چوارچێوەى ئەمەريكا، باشترين رێگەيەك كە بەرپرسانى ئەمەريكا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ توركيا بيگرنەبەر بريتييە لەوەى دان بەوەدابنێن، كە توركياى نوێ دەستبەردارى رۆژئاوا نابێت، بەڵام لە هەمان كاتيش نايەتە چوارچێوەى ئەو بەرەيە، پێچەوانەى ئەوە بريتييە لەوەى كە توركيا دەوڵەتێكى فرە لايەندارە، لە هەر دۆسيەكى جيۆسياسى هەڵوێستێكى تايبەت دەگرێتبەر، چ لە جەنگى ئۆكراينا، ياخود باشوورى قەوقاز، يا ناسەقامگيرى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. ئەو هەڵوێستەى توركيا رێگە بە ئەنقەرە دەكات لە ژێر چەندين تيشك خۆپارێزى لە هەرلايەكى كارا بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر بەشێكيش بێت لە ناتۆ، بە نموونە لە ئۆكراينا لە رووى سەربازييەوە هاوكارى ئۆكراينا دەكات، بەڵام پارێزگاريى لە بەرژەندييە ئابوورييەكانى لەگەڵ رووسيا دەكات.

لە هەر دۆسيەك توركيا هەڵوێستێكى نوێى دەبێت

لەدواى سەركەوتنى لە هەڵبژاردنى ساڵى رابردوو ئەردۆغان هيچ ئاڵنگەرييەكى گەورەى ناوخۆيى نەماوە رووبەڕووى بێتەوە، جگە لەوەش دەچێتە قۆناغى بونيادنانەوەى ئەو ميراتەى، لەدواى ئەوەى كە شۆڕشێكى لە سياسەتى وڵات و بونيادنانەوەى پێكهاتەى ناسنامەى جيۆسياسى كرد، ئێستا دەيەوێت ميراتێكى ئەرێنى لەدواى خۆى بۆ توركيا بەجێبهێڵێت، كە توركيا وڵاتێكە پێگەيەكى نێودەوڵەتى باشى هەبێت.

ئەو گۆڕانە روونەى ئەردۆغان درووستى كرد، دەرفەتێك دەدا بە كۆشكى سپى بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ توركياى نوێ، تاوەكوو سوود لە هەژموونى ناوچەيى و جيهانى ئەمڕۆى وەردەگرێت، كە ململانێى زلهێزەكان لە زيادبوون دايە، لە هەردوو حاڵەتەكە پێويستە لەسەر واشنتن ئەو حەقيقەتە بزانێت، كە توركيا ناگەڕێتەوە قۆناغى پێشوو.

سەرچاوە: پەيمانگەى واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین