ئیدارەى بایدن رووبەڕووى قەیرانێکى نوێ دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دوای هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکی لە ئوردن، کە ژمارەیەک کوژران و برینداری لێکەوتەوە، ماڵپەڕێکى جیهانى دەڵێت، دۆخەکە بۆ جۆبایدنی سەرۆکی ئەمەریکا قوورس دەبێت و ڕووبەڕووی فشار دەبێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (29/ کانوونی دووەم/2024) ئاژانسی بلوومبێرگی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە، "دوای هێرشەکەی دوێنی بۆ سەر سەربازانی ئەمەریکا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕووبەڕووی فشار دەبێتەوە بۆ باشترکردنی دۆخەکە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران"دا کە ئەمەریکا پێیوایە ئەو هێرشانەی ئەنجام دەدرێن بۆ سەر سەربازانیان دەستی ئێرانی لە پشتەوەیە.

ئاژانسەکە لە هەواڵەکەدا پشتی بە لێدوانى چاودێرێکى سیاسى بەستووە، کە پێیوایە ئەمەریکا لە مەودوا هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت و کاردانەوەکانی زیاتر و چڕتر دەکاتەوە، کە ئەوەش مەترسی هەیە بۆ سەر بارودۆخی ناوچەکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جێگای ئاماژە پێدانە لە دوای جەنگی حەماس و ئیسرائیل، ئەمەریکا جۆرە ئاگربەستێکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرتبووەبەر، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەو هەڵوێستەی ئەمەریکا گۆڕانکاری بەسەردا بێت لە ناوچەکەدا بە تایبەت بەرانبەر ئێران.

ئێوارەی دوێنی یەکشەممە (28-1-2024) بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازیی ئەمەریکا لە سنووری ئوردن-سووریا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا (3) سەربازی ئەمەریکی کوژران، (34) سەربازی تریش بریندار بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین