ئەيمەن زەواهيرى چۆن لە پزيشكێكى هێمنەوە بووە تيرۆرستێكى نێودەوڵەتى؟ وەرگێڕان

نوچەنێت:

ئەيمەن زەواهيرى، سەرۆكى رێكخراوى قاعيدە، كە ئێوارەى دووشەممەى یەکى ئابى (2022) جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا كوژرانى راگەياند، لە (10) ساڵى رابردوو يەكێك بوو لە ديارترين سەركردەكانى تيرۆرى نێودەوڵەتى.

زەواهيرى پزيشكى نەشتەر گەرى بوو، كە يەكێكە لە ديارترين دامەزرێنەرانى رێكخراوى قاعيدەيە، بە ڕەگەز ميسڕييە، بەرپرسى چەندين هێرشى تيرۆرستييە لە ئاسيا و ئەفريقيا و هەندێك وڵاتى ئەوروپى.

لە دواى هێرشەكانى (11)ى سێپتەمبەر، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا (25) مليۆن دۆلارى لەبەرانبەر بەدەستهێنانى زانيارى بۆ دەستگيركردنى تەرخان كرد.

زەواهيرى لە خێزانێكى چينى مامناوەندى ميسڕ بوو، لە زۆر بوار خاوەنى ناوبانگێكى باش بوون، محەمەد رەبيع زەواهيرى باوكى پزيشكێكى ديار و مامۆستاى زانكۆى قاهيرە بوو، محەمەد ئەحمەدى زەواهيرى، كە يەكێك بوو لە باپيرەكانى شێخى گەورەى (34) مى زانكۆى ئەزهەر بوو، ئوميمە عەزام، دايكى زەواهيرى لە بنەماڵەيەكى سياسى بوو، كچى عەبدولوەهاب عەزام بوو، كە سەرۆكى زانكۆى قاهيرە بوو، براى عەزام پاشا، لە ساڵى (1945- 1952) يەكەم ئەميندارى كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى بوو.

زەواهيرى لە ساڵى (1951) لە قاهيرە لەگەڵ هيبە محەمەد زەواهيرى خوشكى پێكەوە لەدايك بوون، محەمەد زەواهيرى براى بچووكيەتى، خوشەكەى لە پەيمانگەى نەتەوەيى لە زانكۆى قاهيرە بۆ ژێرپەنجە مامۆستايە.

محەمەدى براى لە رێكخراوى بەهاناوە چوونى ئيسلامى (ئيغاسەى ئيسلامى نێودەوڵەتى) لە بۆسنە و كرواتيا و ئەلبانيا كارى دەكرد، لە ساڵى (2000) لە ئيمارات دەستگيركرا، پاشان رادەستى ميسڕ كرايەوە، دواى تاوانباركردنى بە كاركردن لەگەڵ گرووپى جيهاد، كە پيلان و جێبەجكردنى كۆمەڵێك كارى تيرۆرستيان ئەنجام دابوو، دادگا بڕيارى لەسێدارەدانى دا، بەڵام لەدواى شۆڕشى ميسڕ و لادانى حوسنى موبارەك لە (2011) ئازاد كرا، لە مانگى ئابى ساڵى (2013) لەدواى لادانى ئيخوان موسليمين لەسەر دەسەڵاتى حكوم دووبارە دەستگيركراوە.

بەگوێرەى ئەو زانياريانەى بەردەستن زەواهيرى بە منداڵى و گەنجى كەسێكى هێمن بووە، لە كاتى خوێندنى كۆششى زۆرى كردووە، حەزى لە خوێندەوە و شيعر بووە، لە ساڵى (1974) كۆلێژى پزيشكى بە پلەى زۆرباشە لە زانكۆى قاهيرە تەواوكردوە، دواتر ماستەرى لەبوارى نەشتەرگەرى بەدەستهێناوە.
سەرسامبوون بە بۆچوونەكانى سەيد قوتب

دواى پەيوەندیكردنى بە ئيخوان لە قۆناغى هەرزەكارى زەواهيرى بە بۆچوونەكانى سەيد قوتب سەرسام دەبێت، دواى لە سێدارەدانى سەيد قوتب لە (1966) زەواهيرى لەگەڵ چوار قوتابى تر شانەيەكى نهێنێى دروست دەكەن، بە ئامانجى گۆڕينى سيستەمى حكومڕانى و دروستكردنى دەوڵەتێكى ئيسلامى، دواتريش ئەو شانەيە دەبێتە بناغەى رێكخراوى جيهادى ئيسلامى، كە دواتر لە ميسر لە دەيان كردەى تيرۆرستى تێوەدەگلێن.

لە ساڵى (1981) زەواهيرى يەكێك بوو لەو سەدان دەستگيرکراوەى دواى تيرۆركردنى ئەنوەر سادات، سەرۆكى ئەو كاتەى ميسڕ، مونتەسير زەيات، پارێزەرى زەواهيرى دەڵێت، زەواهيرى لە زيندان رووبەڕووى ئەشكەنجە بووە، تۆمەتى هەوڵى تيرۆركردنى حەسەن ئەلفى، وەزيرى ناوخۆى ئەوكاتەى درايە پاڵ، هەروەها ناوى خرايە ريزى ئەوانەى پيلانى تيرۆركردنى عاتف سدقى، سەرۆك وەزيرانى ئەو كاتەى ميسڕيان داڕشتبوو.

لە (1985) زەواهيرى بۆ كارى پزيشكى روودەكاتە سعووديە، لەگەڵ دامەزراندنى قاعيدە دەبێتە راوێژكارى تايبەتى ئوسامە بن لادن، سەرۆكى ئەو كاتەى ئەو رێكخراوە، لە ساڵى (1986) بۆ يەكەمجار چاوى بە بن لادن دەكەوێت.

لە ساڵى (1993) زەواهيرى سەردانى ئەمەريكا دەكات، بەناوى عەبدولموعيز، كە ناوێكى خوازراو بووە، لە مزگەوتەكانى كاليفۆڕنيا وتارى هەينى دەخوێندەوە.

لە ساڵى (1995) زەواهيرى لە پيلان دادەنێت بۆ هێرشكردنە سەر باڵيۆزخانەى ميسر لە ئيسلام ئاباد لە پاكستان.

لە ساڵى (1998) زەواهيرى ناوى چووە ليستى تۆمەتبارانى ئەو كەسانەى بەشداربوونە لە تەقاندنەوەى باڵيۆزخانەى ئەمەريكا لە تەنزانيا و كينيا، دواى ئەوە لەگەڵ بن لادن چوونە چياكانى تۆڕاوبۆرا لە كابولى پايتەختى ئەفغانستان.

لە (2001) ناوى زەواهيرى چووە ليستى (22) مەترسيدارترين تيرۆرستى داواكراو لە لەلايەن نووسينگەى لێكۆڵينەوەى فيدڕاڵى لە سەردەمى جۆرج بۆشى كوڕ، هەروەها زەواهيرى ناوى لە ليستى ئەو كەسانە بوو كە تۆمەتباربوون لە تيرۆركردنى بێنەزير بۆتۆ لە ساڵى (2007).

زەواهيرى چوار هاوسەرى هەيە، يەكەميان ناوى عيزەيە، چوار كچ و كوێڕێكى بەناوەكانى (فاتيمە و ئوميمە و نەبيلە و خەديجە و محەمەد و عائيشە)ى لەو خێزانەيە، عزە و محەمەد و عائيشە لە هێرشێكى ئاسمانى ئەمەريكا بۆ سەر ئەفغانستان لە دواى هێرشەكانى (11)ى سێپتەمبەر كوژران.
لەدواى كوژرانى ئوسامە بن لادن تا ساڵى (2011) زەواهيرى دەرنەدەكەوت، دواتر لەگەڵ سەرهەڵدانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش جارێكی تر ئەیمەن زەواهیری بە گوتارێكی توندتر دەركەوتەوە بۆ راكێشانی تیرۆرستان؟

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین