سەدان بەپرسى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمەريكا هۆشدارى دەدەنە وڵاتەكانيان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

زياتر لە (800) بەرپرسى ئەمەريكى و ئەوروپى واژۆيان لەسەر نامەيەكى كراوە كردووە، تێيدا رەخنەى توند لە سياسەتى رۆژئاوا و ئيسرائيل و هێرشەکانى دەگرن، بە بێ دەنگ و سست بەرانبەر غەزە تۆمەتباریان دەکەن

ئەمڕۆ شەممە (سێى شوبات/2024) ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن) بڵاوى كردەوە، ئەو بەرپرسانەى واژۆيان لەسەر نامەكە كردووە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، مەترسى لەسەر سياسەتى حكومەتەكانمان هەيە بەهۆى پێشێلكردنى ياسا مرۆييە نێودەوڵەتييەكانى و تاوانى جەنگ و تەنانەت پاكتاوى رەگەزى و كۆمەڵكوژيش.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانيان بەرپرسانى حكومەتەكانيان بەوە تۆمەتباردەكەن، لەبەرانبەر پابەندكردنى ئيسرائيل بەو پێوەرانەى وڵاتانى ديكەى پێ تۆمەتبار دەکەن شكستيان هێناوە.

سەبارەت بە ژمارەى بەرپرسانى ئەمەريكى لەو لیستەدا، سەرچاوەيەك بە كەناڵى سى ئێن ئێنى راگەياندووە، (80) بەرپرس و ديپلۆماتكارى ئەمەريكى واژۆيان لەسەر ئەو نامەيەكە كردووە.

لە بەشێكى نامەكەدا داوايان لە وڵاتانى خۆيان كردووە هەموو هەژموونێكيان بۆ راگرتنى ئەو جەنگە بەكاربهێنن، دەستبەردارى ئەو قسەيەش بن، كە دەڵێن، بنەمايەكى لۆژيكى ستراتيژى هەيە كە دەكرێت ئيسرائيل لە پشتييەوە بەرگرى لەخۆى بكات.

ئەو نامەيە هەفتەيەك دواى بڕيارەكەى دادگاى نێودەوڵەتى دەرچووە، كە لەلايەن باشوورى ئەفريقياوە دژ بە ئيسرائيل تۆماركرابوو، كە تێيدا داوا لە ئيسرائيل دەكات هەموو رێكارێك بۆ خۆپاراستن لە كۆمەڵكوژى بەكاربهێنێت.

بەرپرسێكى ئەمەريكى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەوانەى واژۆيان لەسەر ئەو داواكارييە كردووە، بە قووڵى مەترسى و تووڕەيى خۆيان دەربڕيووە، هەمووشيان يەك ئامانج كۆيان دەكاتەوە، كە بريتييە لەوەى كە  وڵاتەكانيان مەترسييەكانيان پشتگوێخستووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین