ئەنقەرە داواى هەڵوێستى روون لە يەكێتى ئەوروپا دەكات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، پڕۆسەى دانوستاندنەكانى وەرگرتنى ئەنقەرە لە يەكێتى ئەوروپا ماوەيەكى زۆرە بەردەوامە داوا دەكەين هەڵوێستێكى روونمان لەسەر ئەو پرسە پێ بدەن.

هاكان فيدان سەبارەت بە پڕۆسەى وەرگرتنى وڵاتەكەى لە يەكێتى ئەوروپا ئاماژە بەوە دەكات، هەوڵە سەرەتاييەكانمان بۆ بەر لە (50) ساڵ دەگەڕێتەوە، لە كانوونى يەكەمى (1999) ئەنقەرە بۆ ئەندامبوون كانديد كرا، دواتريش لە (2004) جەختى لەسەر كرايەوە، لە مانگى تشرينى يەكەمى (2005) دانوستاندنەكان دەستى پێكرد، بەهۆى هەڵوێستى يەكێتى ئەوروپا لە كودەتا شكستخواردووەكەى (15) تەمووزى (2016) ناكۆكى توند لەنێوان يەكێتى ئەوروپا و توركيا درووست بوو، لە (2018) بەهۆى ناكۆكييە توندەكان ئەو پرسە بە تەواوى راوەستاوە.

لە ماوەى رابردوو دامەزراوەكانى يەكێتى ئەوروپا جەختيان لەسەر ئەوە كردەوە، پێويستە رێگەى ديكە بدۆزرێتەوە پەيوەندييەكان لەگەڵ توركيا بدۆزرێتەوە، چونكە دەرگاى ئەندام لە يەكێتى ئەوروپا بەهۆى دۆسييەكانى لە بوارەكانى مافى مرۆڤ و ديموكراسى و سەروەرى ياسا بە تەواوى بەڕووى ئەنقەرە داخراوە.

هاكان فيدان جەختى لەسەر ئەوەكردەوە، پێويستە يەكێتى ئەوروپا هەڵوێستى روونى لەسەر ئەندامبوونى وڵاتەكەى هەبێت، ئاماژە بەوەش دەكات دەبێت روونى بكاتەوە ئايا ئەندبوونى ئەنقەرەيان قبووڵە ياخود قبووڵ نييە.

دەربارەى وڵاتەكەشى وەزيرى دەرەوەى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، دەمانەوێت پەيوەندييەكى بەتيمان لەگەڵ يەكێتى ئەوروپا هەبێت، ناكۆكييەكانى نێوانمان چارەسەر بكەين.

لەسەر ئاستى يەكێتى ئەوروپاش، جۆزيب بۆريل، نوێنەرى باڵاى يەكێتى ئەوروپا بۆ كاروبارى ئاسايش و دەرەوە لەدواى كۆبوونەوەى وڵاتانى يەكێتى ئەوروپا رايگەياند، هەموو وڵاتانى ئەندام لە يەكێتى ئەوروپا كۆكن لەسەر ئەوەى پەيوەندييەكى بەهێزتريان لەگەڵ ئەنقەرە هەبێت، لە پێناو خۆپاراستن لە ململانێكان پێويستمان بە پەيوەندييە لەگەڵ توركيا، لەگەڵ رەچاوكردنى دۆسيەى قوبرس، هەروەها گوتيشى، پێويستە لەو بوارانەى لەسەر بەرژەوەندييەكان هاوڕاين پێكەوە كاربكەين و خۆمان لە هەندێك پرس بپارێزين كە دەبنەوە درووستبوونى ناكۆكى.

سەبارەت بە دۆسيەى سويد و فينلەندا هاكان فيدان ئاماژەى بەوەش كرد، ئەنقەرە بەشێوەيەكى هەنگاو بە هەونگاو لە پرۆسەى وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ نزيك بۆوە، مەترسييەكانى خۆى پەيوەست بە چالاكى ئەندامانى پەكەكە و يەكينەكانى پاراستنى گەل و رێكخراوى خزمەت دەربڕى، ئەوەش لە لوتكەى مەدريد لە (2022) هەردوو وڵاتيش بەڵێيان دا پاڵپشتى رێكخراوەكانى دژ بە توركيا نەكەن، لەگەڵ ئەو پرسانەش پرسى لادانى سزاكان بەشێك بوو لە گفتوگۆكان، كە لەوانە كڕينى چەك و پێداويستى سەربازيى و بەهێزكردنى جەنگ دژى تيرۆر لە بوارى ديپلۆماسى.

دەربارەى دۆخى دواى پەسەندكردنى داواكەى سويد لە پەرلەمانى توركيا هاكان فيدان ئاشكراى كرد، پەسەندكردنى داواكەى ستۆكهۆڵم رێگەى بۆ رەزامەندى ئەمەريكا لەسەر فرۆشتنى (ئێف 16) و دەستپێكردنەوەى گەڕانەوەمان بۆ بەرهەمهێنان پەرەپێدانى فڕۆكەى (ئێف 35) كردەوە، ئێمە كڕيار نين خواستى كڕينى فڕۆكەى (ئێف 35)مان هەبێت، بەڵكوو ئێمە هاوبەشين لە درووستكردن، بۆ گەڕانەوەش بۆ كاركردن چەند لايەنێكى هەيە بۆ بەرهەمێنانى ئەو فڕۆكەى ناتۆ سەرپەرشتى دەكرد، هەندێك هەوڵيش هەيە بۆ قەرەبوونكردنەوەى ئەو زيانانەى بەهۆى دووركەوتنەوە لەو پڕۆگرامە بەرمان كەوتووە، كە هۆكارەكەى كڕينى سيستەمى مووشەكى بەرگرى رووسى (ئێس 400) بوو. 

دەربارەى كاريگەرييەكانى ئەو بڕيارەى ئەمەريكا دژ بە وڵاتەكەى وەزيرى دەرەوەى توركيا دەڵێت، دوورخستنەوەمان لە پڕۆگرامى (ئێف 35) لە (2019) بووە پاڵنەر بۆ ئەوەى بەدواى بژاردەى ديكە لەو بواردا بگەڕێين، بايەخ بە پەرەپێدانى توانا نيشتيمانييەكانى خۆمان لەبوارى بەرگرى بدەين.

فيدان لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گوتى، پەنابردنى ئەنقەرە بۆ سيستەمى بەرگرى وڵاتانى دەرەوەى رۆژئاوا لەدواى ئەوە بوو ئەو وڵاتانە رەتيان كردەوە سيستەمى بەرگريمان پێ فرۆشن، كڕينى ئەو سيستەمەش لە رووسيا لەدواى رەتكردنەوەى داواكانمان بوو، لە هەمان كاتيش توركيا خۆى خاوەن بڕيارە لەو بواردەدا.

سەبارەت بە ئاگاداركردنەوەى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى توركيا لەسەر پێدانى فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا و (ئێف 35) بە يۆنان، وەزيرى دەرەوەى توركيا دەڵێت، يۆنان لە چوارچێوەى ئەو وڵاتانەيە كە ئەمەريكا چەكى پێ دەدات، بەتايبەت ئەندامى ناتۆيە، چاوەڕوان دەكرێت فڕۆكەكانى ئەسينا بكەوێت دواى ساڵى (2030) تا ئەو كاتەش چى روودەدات، هاوكێشەكان چۆن دەگۆڕێن، پێويستە چاودێرى ئەوە بكرێت، لە هەمان كاتيش ئەنقەرە كار لەسەر پەرەپێدانى توانا پيشەسازييە نيشتيمانييەكانى خۆى دەكات.

ماڵپەڕى: شەرقولئەوسەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین