ئەردۆغان هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر دادگای ئەستەمبۆڵ دەخاتە ئەستۆی ئۆپۆزسیۆن هەواڵ

نوچه‌ نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی پارتی گەلى کۆمارى (جەهەپە) و دەڵێت، "ئەو پارتە بۆتە گەورەترین پارێزەری سیاسی ئەو گرووپەی کە هێرشەکەیان ئەنجام داوە، لەکاتی بەرێوەچوونی کۆنگرەی کە ئۆزگور ئۆزێڵ هەڵبژێردرا وەک سەرۆک سڵاوی تایبەتی نارد بۆ سەرۆکی ئەم رێکخراوە ناردووە."

ئەمرۆ هەینی (نۆیی/شوبات/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتی ناساندنی کاندیدی سەرۆکی شارەوانی ئۆرفا هێرشى کردە سەر ئۆپۆزسیۆن و گوتى، "گەورەترین بەرێوەبەر و پاڵپشتی ئەوانەی ئەم هێرشەیان ئەنجام داوە جەهەپەیە بەتایبەت ئۆزگور ئۆزێڵ لەو کۆنگرەیەی بەسەرۆک هەڵبژێردرا سڵاوی تایبەتی نارد بۆ سەرۆکی ئەم رێکخراوەى ئەم هێرشەى کردۆتە سەر ئیستەنبوڵ." 

ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بەوەکرد، ماوەیەکی زۆرە جەهەپە رێڕەوی خۆی لەدەستداوە دۆستایەتی درێژکراوەیی پەکەکە دەکات، لە پێناو بەرژەوەندی سیاسی خۆی بۆتە یاری دەستی ئەوانەی کە دژایەتی تورکیا دەکەن.

سەرۆکى تورکیا راشیگەیاند، هیوا خوازم جەهەپە لەم پرۆسەیە لە دۆخی ئێستای رزگاری بێت چونکە شەڕێکی ناوخۆییان هەیە، بۆ ئەوەى بتوانن خۆیان بگۆرن بۆ پارتێکی ئۆپۆزسیۆن کە شایستەی سیاسەت و دیموکراسی تورکیابێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین