واشنتن پۆست: سزاكانى ئەمەريكا كاريگەرى لەسەر ئابوورى رووسيا نەبووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

رۆژنامەى واشنتن پۆست بە دوورى دەزانێت سزاكانى ئەمەريكا دژ بە رووسيا كاريگەرى گەورەى لەسەر ئابوورى درووست كردبێت.

ئەمڕۆ شەممە (24/شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، رۆژنامەى واشتن پۆستى ئەمەريكى لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات، لەگەڵ دەستپێكردنى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا لە مانگى شوباتى (2022) جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا رايگەياند، زەبرێكى كوشندە لە ئابوورى رووسيا دەدەين، بەڵام دوو ساڵ دواى ئەو لێدوانە ئابوورى ئەو وڵاتە لە ديدى ئەمەريكا و فەرەنسا و ئەڵمانيا و بەريتانيا گەشەى خێراترى كردووە.

رۆژنامەكە بەدوورى دەزانێت سزاكانى ئەمەريكا بگۆڕدرێت، كە لە هەفتەى رابردوو راگەيێندرا، سەبارەت بە هۆكارەكەش واشنتن پۆست جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە رووسيا لە بوارى بازرگانى و هاوكارى زۆر بە نەرمى مامەڵەى كردووە.

رۆژى هەينى رابردوو وازەرەتى گەنجينەى ئەمەريكا سزاى نوێى بەسەر رووسيا سەپاند، جۆ بايدنيش رايگەياند، زباتر لە (500) سزايان بەسەر مۆسكۆ سەپاندووە، هەروەك كۆت و بەنديان بەسەر نزيكەى (100) سەپاندووە، كە گومانى پاڵپشتيان لە لايەن رووسيايەوە لێ دەكرێت.

لە مانگى شوباتى (2022) رووسيا بە فەرمى هێرشەكانى بۆ سەر ئۆكراينا دەست پێكرد، لەو كاتەوە ئەمەريكا و ئەوروپا چەندين سزاى ئابووريان بەسەر مۆسكۆ سەپاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین