رووسيا بە مووشەك سەرۆكى ئۆكراينا و سەرۆك وەزيرانى يۆنان دەكاتە ئامانج عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە كاتى تێپەڕينى كاروانى ئۆتۆمبێلەكانى ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا لە شارى ئۆديسيا مووشەكەكانى رووسيا لە نزيكى كەوتنەوە، كە لەو كاتەدا لەگەڵ كيرياكۆس ميستۆتاكيس، سەرۆك وەزيرانى يۆنان پێكەوەبوون.

چوارشەممە (شەشى ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، مووشەكەكانى رووسيا بە دوورى (152) مەتر لە هەردوو سەرۆك كەوتۆتەوە، بەڵام هيچ زيانێكى نەبووە.

هەردوو سەرۆك لە كاتژمێر (10:40)ى سەرلەبەيانى سەردانى بەندەرى ئۆديسايان كردووە، لەو كاتەدا رووسيا بە مووشەك  هێرشى كردۆتە سەريان.

لەدواى ئەو هێرشە سەرۆكى ئۆكراينا رايگەياند، سەير بكەن لەگەڵ كێ مامەڵە دەكەين، ئەوان گوێ بەو شوێنە نادەن كە هێرشى دەكەنە سەر، دەزانم ئەمڕۆ بريندار هەيە، بەڵام وردەكارييەكانى نازانم، بەڵكوو دەزانم قووربانى هەيە.

زيلينسكى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو شاندانەى دێنە وڵاتەكەمان سەربازيى بن، ياخود نێودەوڵەتى، لاى رووسيا گرنگ نين.

سەرۆكى ئۆكراينان هێرشى توندى كردە سەر رووسيا كردەكانى بە كردەى تيرۆرستى ناوبرد و گوتيشى، "پێويستمان بەوەيە بەرگريى لەخۆمان بكەين، باشترين رێگەش بۆ پارێزگاريى لە رێگەى سيستەمى بەرگريى ئاسمانييە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین