بەهۆى تەقينەوەيەكى حوسييەكان ژمارەيەك كەس لە يەمەن كوژران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە دارولبەيزا لە يەمەن بەهۆى تەقينەوەيەك لە بارەگاى حووسييەكان (12) چەكدار كوژراون، گوتەبێژى چەكدارە حووسييەكانيش دەڵێت، بەهۆى هەڵەيەك بووە، دوانيان چەكدارن لە هێزە ئەمنييەكانى سەر بەو گرووپە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەووە، بە هۆى تەقينەوەيەك لە شوێنى نيشتەجێبوونى چەكدارە حووسييەكان (12) كەس كوژراون و زياتر لە (20) كەسيش برينداربوونە، كە بەشێكيان ژن و منداڵن.

معەمەر ئاريانى، وەزيرى راگەياندنى حكومەتى فەرمى يەمەن رايگەياند، ئەو كەسانەى كوژراون زۆربەيان ژن و منداڵن، هێشتا (20) كەسى ديكەش لەژێر داروپەردووى خانووە رووخاوەكانن.

عەبدولخالق عەجرى، گوتەبێژى حووسييەكان رايگەياند، لە كاتى هەڵمەتێكى ئاسايش بۆ دەستگيركردنى تێكدەرەكان هێز بە شێوەى نا ياسايى و بەبێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنى فەرمان لە سەركردايەتى ئەمنى ياخود وەزارەتى ناوخۆ ئەو كارە كراوە.

عەجرى باسى لەوەش كرد، لەو تەقينەوە دوو چەكدارى هێزە ئەمنييەكان كوژران و ژمارەيەكى ديكەش بريندرابوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین