حوسييەكان كەشتيەكى بارهەڵگرى بەريتانيان تێكشاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ناوەندى فەرماندەيى ئەمەريكا (سەنتكۆم) راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، لە بەشێكى راگەيێندراوەكە هاتووە، بەهۆى هێرشى مووشەكى حووسييەكان كەشتى رۆبيمارى بەريتانى كە هەزاران تۆن مادەى ئەمۆنيۆمى هەڵگرتبوو، ژێر ئاو كەوت.

ئەمڕۆ يەكشەممە (سێى ئادار/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، گرووپە چەكدارەكانى يەمەن  بە مووشەك هێرشيان كردە سەر كەشتى (ئێم ڤى رۆبيمار)ى بەريتانى لە ئەنجامدا كەشتييەكە تێكشكا و نقووم بوو.

سەنتكۆم ئاماژەى بەوەش كردووە كەشتييەكە لە كاتژمێر 2:15 خولەك بە مووشەكى بالستى هێرشى كراتەوە سەر.

دەربارەى ئەو بارەى هەڵيشيگرتووە، فەرماندەيى هێزەكانى ئەمەريكا باس لەو دەكات نزيكەى (21) هەزار تۆن مادەى كمياوى كربيتى فۆسفات ئەمۆنيۆمى هەڵگرتووە، ئەوەش مەترسى گەورەى ژينگەيى لە دەرياى سوور لێ دەكەوێتەوە، بەتايبەتيش كەشتييەكە نقوومى ژێر دەريا بووە، كاريگەرى لەسەر رێڕەوى بارهەڵگارانى ديكە دەكات.

لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكە هاتووە، حووسييەكانى لە لايەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەكرێن، هەڕەشەن بۆ سەر چالاكييە ئابوورييەكانى جيهان لە دەرياى سوور.

هەروەك لە بەشێكى ديكەى راگەێندراوەكە جەخت لەسەر بەردەوامى ئەمەريكا و هاوپەيمانەكانى دەكاتەوە، بۆ پارێزگارى لە ئاسايشى رێڕەوە ئاوييە بارزگانييەكان.

لەدواى هێرشەكانى ئيسرائيل بۆسەر كەرتى غەزە گرووپە حووسييەكان لە يەمەن چەندين هێرشيان كردۆتە سەر كەشتييەكان لە دەرياى سوور.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین