فەرماندەيى هێزەكانى ئەمەريكا ژمارەيەك فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى حووسييەكان تێكەدەشكێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

فەرماندەيى ناوەنديى هێزەكانى ئەمەريكا (سەنتكۆم) جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، سێ قڕۆكەى بێفڕۆكەوان و پێنج بەلەمى حووسييەكانيان تێكشاندووە، فەرماندەيەكى حووسييەكانيش هەڕەشەى فراوانكردنى هێرشەكان بۆ سەر كەشتييەكانى وڵاتانى پاڵپشتى ئيسرائيل دەكات.

ئەمڕۆ يەكشەممە (17/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، فەرماندەيى ناوەنديى هێزەكانى ئەمەريكا لە راگەيێندراوێك ئاشكراى دەكات، سەر لەبەيانى دوێنێ هێزەكانيان رێگرييان لە چەند هێرشێكى حووسييەكان كردووە لە دەرياى سوور كردووە.

بەگوێرەى راگەيێندراوەكەى ناوەندى سەنتكۆم حوسييەكان هەوڵى هێرشكردنە سەر كەشتييەكانيان داوە، لە ئەنجام دا رێگريان لە پێنج بەلەم كردووە.

فەرماندەيى هێزەكانى ئەمەريكا لە راگەيێندراوەكە ئاماژە بەوەش دەكەن ئەو چەكانە بووينە مەترسى بۆ سەر كەشتييە بازرگانييەكان و كەشتييەكانى ئەمەريكا لەو ناوچەيە، بۆيە پێويستە ئەو رێكارانە بۆ پارێزگارى لە جووڵەى دەريايى بيگرێتەبەر.

لە چەند رۆژى رابردوو عەبدولمەليك حوسى، فەرماندەى چەكدارانى حووسيەكان رايگەياند، هێرشەكانيان بۆ سەر كەشتى وڵاتانى پاڵپشتى ئيسرائيل فراوان دەكەن.

لە (19) تشرينى يەكەمى ساڵى رابردوو حووسييەكان لە يەمەن وەك پاڵپشتى بزووتنەوەى حەماس لە بەرانبەر ئەو هێرشانەى لە لايەن ئێرانەوە دەكرێتە سەريان دەستيان بە هێرشكردنە سەر كەشتييەكانى وڵاتانى پاڵپشتى ئيسرائيل كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین