خۆشترین و هەرزانترین شوێن بۆ گەشتکردن ئابووری جیهان
پەتای کۆرۆنا بووە هۆی وەستانی گەشتەکان و، داخستنی شوێنە گەشتیارییەکان، بەڵام وەرگرتنی پێکووتەی دژی کۆرۆنا، دووبارە دەرگای شوێنە گەشتیارییەکان لە بەردەم گەشتیارەکانی جیهان دەکاتەوە

نوچەنێت

دوای ساڵێک لە سنووردارکردن و داخستنەکانی شوێنە گەشتیارییەکان، زۆرێک لە وڵاتە گەشتیارییەکان، پشت بە پاسپۆرتی وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا(ڤاکسین) دەبەستن، لە دووبارە کرانەوەی دەرگای شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان. 

دووبارە ئاسایی بوونەوەی ژیان، فاکتەرێکی کاریگەرە، بۆ چاوەڕوانی گەشتیارێکی زۆر، کە دەیانەوێت دوای ساڵێک لێکەوتەکانی کۆرۆنا لە بیر بکەن. 

ماڵپەری Indietraveller، کە تایبەتە بە توێژینەوە لە بوارە گەشتیارییەکاندا، لە ڕاپۆرتێکیدا خۆشترین و، هەرزاترین شوێنی گەشتیاری دوای پەتای کۆرۆنا بڵاو کردووەتەوە. 

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەرزانترین ناوچە گەشتیارییەکان ئەمانەن: 

مەکسیک: ناوی مەکسیک بەستراوەتەوە بە هاوینە هەوارەکانی کەناری دەریایی (کانکۆن، کابۆ، توولوم) کە هەرزاترین و سەرنجڕاکێشترین شوێنی گەشتیاری دادەنرێن، تێکڕای ڕۆژانەی هەر گەشتیارێک، بە 60 دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت. 

 

کۆلۆمبیا: بە وڵاتێکی به مەزنی گەشتیاری دادەنرێت لە جیهاندا، بە هۆی گرنگی پێگە جیوگرافیاییەکەی، کە دەکەوێتە سەر هێڵی کەناراوەکانی زەریای هێمن و کاریبی و، دەڕوانێتە سەر دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن و ،دیمەنە شاخاوییە سەرسوڕهێنەرەکانی ناوچەکە. تێکڕایی خەرجی هەر گەشتیارێک ڕۆژانە، بە 50 دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵینرێت.

ڕۆمانیا : بە شارێکی گرنگی گەشتیاری ئەورووپا داندەرێت، ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی ڕۆمانیا دەکەن، دەتوانن دیمەنی شارە جوانەکانی ئەورووپای ناوەڕاست ببینن، جگە لەوەی کەنیسە کۆنەکانی قەڵابەند و، زنجیرە چیایەکانی کارپاتی، جێگەی سەرجنی گەشتیارانن، هەر گەشتیارێک ڕۆژانە بە تێکرای 60 دۆلار ئەمریکی لە ڕۆمانیا خەرج دەکەن. 

 

جۆرجیا : شوێنە گەشتیارییەکانی جۆرجیا، تەنیا ناوچەی گەشتیاری گرنگی ئەورووپا نین، بەڵکوو، گەشتیارەکانی جۆرجیا دەتوانن دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی  چیاکانی قەوقازی و، دەریای ڕەش ببینن. تێکرای خەرجی رۆژانەی هەر گەشتیارێک لەئەو وڵاتە، 40 دۆلاری ئەمریکی. 

 

بەرازیل : تاڤگەکانی ئیغواسیای بەرازیل، بە پێنجەمین وڵاتی گەشتیاری جیهان دادەنرێن، جگە لەوەی کەنارەکانی ڕیۆدیجانیرۆ  و، کەناری بەهیا، بە شوێنی گەشتیاری گرنگ داندەرێن، کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن، تێکڕای ڕۆژانەی هەر گەشتیارێک لە وڵاتی بەرازیل، بە 70 دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین